بەنوسراوی فەرمی یانەی سیروانی نوێ وەك یەكەم یانە ناڕەزای دەربڕی. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/07/26

بەنوسراوی فەرمی یانەی سیروانی نوێ وەك یەكەم یانە ناڕەزای دەربڕی.

سابات سپۆرت - یانەی سیروانی نوێ وەك یەكەمین یـانەی بەژداربووی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان نوسرێکی فەرمی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کردوە و داوای رەتکردنەوەی بریارەکان دەكەن.

دوای ئەوەی دوێنێ لە كۆبونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بەئامادەبونی هادی کەریم جێگری سەرۆكی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بەئامادەبوونی 8 ئەندام بەکۆی 5 دەنگ بڕیاریاندا خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان هەلبوەشێتەوە،  یـانەی نەورۆزی وەك پـاڵەوانی خولەكە ڕاگەیاندرا و یانەی بریایەتیشان بەپلەی دووەم دەستنیشانكرد، هەرلەبڕیارەكەدا هـاتووە هیچ یانەیەك دانابەزێ و یـانەی ئەرارات یش كە بەهۆی خراپی باری داراری یـانەكەوە لەخولەكە كشابۆوە ، دانابەزێت بۆوەرزی نوێ.

دوای بریارەكەی هادی کەریم جێگری سەرۆكی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆداهێنـا ، لە دیارترینیاندا سەلام حوسێن سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەڵێت : سەفین کانەبی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان  بەهۆی نەخۆشیەوە ئامادەنەبوو لەگەڵ ئەندامێکی ترمان سیروان نەجمەدین ، بڕیارەکە تاک لایەنەیە پەسەندی ناکەین .

وەك یـانەكـانی بەژداربووی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان یانەی سیروانی نوێ وەك یەكەمین یـانە نوسرێکی فەرمی كەوێنەیەكی دەست سـابات سپۆرت كەوتوە ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کردوە و داوای رەتکردنەوەی بریارەکان دەكەن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ، تائێستا پێگەی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ناوی هیچ یانەیەکی ڕانەگەیاندووە بۆ بوون بەپاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان.

خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤیارۆسی كۆڕۆنـا نزیكەی 4 مـانگە وەستـاوە.
دواین ڕێزبەندی خولەكەش بەم شێوەیە بوو .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages