ئەم جۆرە ئیدارە دانەی یانە ھەولێر بە بەنگلادیشیەکیش دەکرێ - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/05/22

ئەم جۆرە ئیدارە دانەی یانە ھەولێر بە بەنگلادیشیەکیش دەکرێ

سابات سپۆرت - دانا عسمان یاریزانی تۆپی پێی یانەی هەولێر ، لە پێگەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی بڵاو كردۆتەوە دەڵێت ، ئەم جۆرە ئیدارە دانەی یانە ھەولێر بە بەنگلادیشیەکیش دەکرێ ئەگەر پارە ھەبو دەت دەمێ ئەگەر نەبو نات دەمێ ئەی ئێوە ئیشتان چیە .
دەقی پەیامەكەی یاریزان داناعسمان
سڵاوێکی گەرم لە ورزشوانان و وەرزش دۆستانی کوردستان بەتایبەتی هاندەرە دڵسۆزەکانی یانەی هەولێر .
ئیدی بەسە ئەو زوڵمەی کە لێمان دەکرێ ڕاستە یانەی هەولێر ناوێكی گەورەیە و پۆشینی درێسی ئەو یانەیە گەورەترین شانازیە بەڵام ناکرێ ئێمەی یاریزان کە داهاتو بژێوی ژیانمان لەسەر وەرزشەکه مانە کەچی 4 مانگە دینارێکیان پێمان نەداوە و نادیەكەش ساڵ نەبووە قەرزاری یاریزانەكانی نەبێ و ئێستاش ھەر دەڵێن كە پارە ھات پێتان دەدەین كە ئەمجۆرە كارگێڕی كردنە بە دۆلار فرۆشێكیش دەكرێ كە ھەركات پارە ھات دابەشی بكا خۆی دەبێ كارگێڕی پلانی پێشوەختەی ھەبێت . ئێستاش مافی ڕەوای خۆمانە ئیدی بەو حاڵە ڕازی نەبین چونكە بەوجۆرە وەرزش ناكرێ پێم سەیرە بەرپرسانی یانەی هەولێر کە خۆیان لەو پەڕی ژیانێکی شاهانەو خۆش دەژین کەچی هیچ منەتێکیان بە ئێمەی یاریزان نیە ھەركاتێكیش داوای مافی خۆمان بكەین پێمان دەڵێن فەرموو دەرگا كراوەتەوە بڕۆ ئاخر چەندە شەرمە یاریزان هەیە زەکاتیان پێداوە بەڕای من ئەوە ئەوپەڕی ڕیسواییە بەرامبەر بەئێمەی یاریزان دەکرێ ئیدی کەجامیش پڕبو لەسەری دەڕژێ لەکۆتاییش دا ئێمەی ماف خوراو پەپشیوانی خوای گەورەو دڵسۆزانی ئەو شارە سەردەکەوین سەرشۆڕیش بۆ ئەو کەسانە دەمێنتەوە کا بونەتە هۆکاری ئەو بارو دۆخە

Post Bottom Ad

Pages