دەردە کوشندە کەی تۆپی پێی کوردستان دوو ڕوویی یە.؟ - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/05/22

دەردە کوشندە کەی تۆپی پێی کوردستان دوو ڕوویی یە.؟

سابات سپۆرت - تالب عزیز
پێش ئەوەی کۆرۆنا بێت وامدەزانی وەرزشی کوردستان سودی بۆ هەندێك کەس هەیە کەچی دەرکەوت ئەوەی خۆی بویتە هۆکاری ئەو وێرانیە خۆی لەهەموو کەس بە بێ تاوانتر دەزانێت هەموو ئەوانەی پەیوەندیان بە وەرزشەوە هەیە ئینجا لە یاریزان بگرە هەتا دەگاتە سەرۆک یانەکان هەرهەموویان ناڕازین و هەریەکێکیان هۆکارەکانی ئەو بارودۆخەی یانەکان تێیدانە لەسەر خۆی لادەدات و دەیکاتە سەر ئەویتر ئەوەش هەرهەمووی بەبۆچونی خۆم بێجگە لە لادان لە ڕاستی چەند هۆکاری دیکەش هەیە لەوانە.
1. کەسانێك سەرۆك یانەن نەهیچی لێ دەزانن وە نە درک بەوەش دەکەن دواڕۆژی یانەکە بەکوێ دەگات هەر ئەوەش وایکردوە خۆیان زۆر پێ لەوە گەورەتر بێت کە یەکیک ڕێنوێنیان بکات بەهۆی ئەو خۆبەزلزانیەی لایان دروست بووە وە بەهۆی پاڵپشتی بەرپرسان و شێوازی هەڵسوکەوتی دەوروبەر هەر ئەوەش وای کردووە هیچ یانەیەک لەم کوردستانە نابینرێت سەرۆك یانەیەك دوربخرێتەوە تەنها کارەکە بەدەرکردنی و سزادانی ڕاهێنەر و یاریزان کۆتایی پێ دێت بۆیە هیچ شتێک چارەسەر ناکرێت .
2. کەسانێک کارگێڕ و بەڕێوەبەری یانەکانن تەنها لەپێناو بژێویی ژیانی خۆیان کارەکە دەکەن هەر لەبەرئەوەی لەسەرۆکی یانەکان نزیکن هیچ داهێنانێکیان نیە ئەگەر هەر بیرۆکەیەکیشیان هەبێت ئەگەر بەدڵی سەرۆکەکە نەبێت ئەوە هەر باسیشی ناکەن گرنگ لای ئەوان ڕازیبوونی سەروی خۆیان و ئەو پارەیەی کە وەری دەگرێت.
3. گرنگی نەدانی ڕاهێنەران بەکەسایەتی خۆیان بەرامبەر سەرۆك یانە و یاریزان و بەڕێوەبەرانی یانەکە لەبەرامبەر ئەو بڕیارانەی کە دەبنە هۆکاری پێشکەوتن و پێشخستنی ئاستی تیپەکەی و یاریزانەکان لای ئەوان گرنگ نیە کەسایەتی بەکوێ دەگات گرنگ لای ئەوان ڕازیبوونی سەرانی خۆیانە بۆ مانەوە و پاراستنی پلەوپایەیان زۆرجار مێژووی ڕاهێنەرەکە زۆر گەورەترە لە مێژوی سەرۆک یانە و ئەندامانی یانەکە کەچی خۆی ئەوەندە بچوک کردۆتەوە هەتا ڕێزی لە مێژووی خۆشی نەگرتووە هەر ئەوەش وایکردوە کە زۆر کەس ڕێزی بۆیان نەمێنێت.
4. ڕازیبوونی یاریزانەکان بەهەندێک مەرج کە لە بەرژەوەندی خۆیان دانیە لەپێناو یانەکان وە لەکۆتایی بەهۆی دڵسافی و نەزانی خۆیان زۆر ماف لەدەست دەدەن هەر ئەوەش وایکردووە ئەو هەموو ساڵە مافی یاریزانەکان بخورێت کەمن بەشێکی بۆ ئەو یاریزانانەی دەگەڕێنمەوە کە هەڤاڵ و هاوڕێی یەکن بەیەکەوە یاریدەکەن بەڵام لەژێرەوە فێڵ لە یەکتری دەکەن لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان پشتی یەکتری لەئەرز دەدەن وادەکەن مافەکانیان لەدەست بچێت ئینجا لەکۆتایی فلیمەکە دەست بە پاڕانەوە و گلەیی دەکەن .
بۆیە من دەڵێم هەر هەمووتان بەرپرسن لەو کێشانەی توشی وەرزشی کوردستان بونە هەریەکە و بە جۆرێک کەستان لە کەس باشتر نیە زۆربەتان دووڕوو و درۆزنن هیچ کامێکتان کاری خۆتان بە ڕاستی و تەندروست نەکردوە بۆیە لەکۆتایی هەمووتان ماف خوراو دەبن دەزانن بۆ چونکە هەموو ئامانجێکی پوچ کۆتاییەکەی مایە پوچە پێش ئەوەی گلەیی لە کەس بکەیت جارێ پێداچوونەوەیەک بە خۆتاندا بکەن ئینجا وەرن باسی کێشەکان بکەن.
لەکۆتاییدا دەڵێم پەتی درۆ کورتە ڕۆژێک دێت ئەوەی ژێربەڕێ دێتە سەر بەڕێ بۆیە هەرکارێکت کرد مەردانە و ڕاستگۆیانە بیکە بۆ ئەوەی هەردەم سەربەرز بیت هەم لە ڕابردوو و هەم لە داهاتوو.

Post Bottom Ad

Pages