تاڵب عزیز/ سابات سپۆڕت
هەموومان دەزانین و دەیبینین کە باری دارایی زۆربەی یانەکانی جیهان تێکچووە ئەوەش بە هۆی کۆرۆنا و وەستانی خولەکان، پسپۆڕانی بواری دارایی مەزەندە دەکەن کە زیانەکان لەسەرووی 4ملیار دۆلار بێت لەبەرئەوەی یانە گەورەکانی جیهان داهاتیان لەسەر بەڕێوەچوونی خولەکانە ئەویش لەڕێگەی:-
1.هاندەرانەوە کاتێک ئامادەی یاریەکان دەبن پلیت دەکڕن .
2.فرۆشتنی کەلوپەلی وەرزشی یانەکان لەلایەن هاندەرانەوە ئەویش دەگاتە ملیۆنان دۆلارە.
3. پابەندبوونی یانەکان بە بۆندی یاریزانەکان لەهەمانکاتدا بێجگە لە یاریزانان ئەوانەی فەرمانبەران، ئەندامن لە یانەکە کە ئەویش ملیۆنان دۆلارە.
ئەوانە تەنها هەندێک شتن ئەوە بێجگە لەو سپۆنسەرانەی کە مەرج لەنێوانیاندا هەیە ئەگەر خولەکە نەڕوات پارەنادەن وە یانە گەورەکان وەکو لای خۆمان نین تەنها یەک سپۆنسەریان هەبێت بەڵکو یانە هەیە لە10سپۆنسەر زیاتریان هەیە.
باشە ئەوە زانیمان کە تۆپی پێی جیهانی پێشکەوتوو بۆچی تووشی داڕمانی دارایی بووە ئەی باشە داڕمانی دارایی یانەکانی کوردستان و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هۆکارەکەی چییە کاتێك باس لەوە دەکرێت یانەکان ناتوانن پارەی یاریزانەکان بدەن ئەگەر بێتو خولەکان دەست پێنەکەنەوە وە لەهەمانکاتدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باسی ئەوەدەکات بەو بارودۆخە ناتوانن خول بەڕێوەبەرن یەکێک نەزانێت خولی کوردستان پارەیەکی خەیاڵی دەوێت!!
من دەڵێم :هەتا یاریزانەکان خاوەنی ئەو بیرکردنەوە بن کە باوەڕیان بەو قسانە هەبێت کە یانەو یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان پێیان دەڵێن حاڵیان بەیانی لە ئیمڕۆ باشتر نابێت.