تاڵب عزیز/ سابات سپۆڕت
یاریزانانی خولی کوردستان کاتێك داوای مافەکانیان دەکەن ئایە دەزانن لەڕوی یاسایی هیچ مافێکیان نیە یان باشتر هیچ شوێنێکی یاسایی نیە بتوانیت مافەکانیان بۆ وەربگرێت ئایە دەزانن ئەو شێوازە گرێبەستەی کردووتانە لەگەڵ یانەکانتان هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە هەربۆیەش یانەکان لێتان بێمنەتن ئایە دەزانن ئەگەر ئێوە لاتان وایە یانەکان ستەمتان لێدەکەن تاوانباری یەکەم خۆتانن.
من لێرە پرسیار دەکەم بەچەند خالێك.
1. ئایە یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان سەربە چی لایەنێکە مەبەستم شەرعیەتی لەکێ وەرگرتوە یەکیەتی تۆپی پێی جیهان یان عێراق کە هەردووکیان باوەڕپێکراون لە جیهان کە بتوانی دوای مافی خۆتی لێبکەیت.
2. ئەو گرێبەستەی کردوتە ئایە لەنێوان خۆت و یانەکەت کردوە یان یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان ئاگادارە بۆ ئەوەی بتوانیت بە یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان بڵێیت مافتان بۆ وەرگرێتەوە.
من زۆرجار وتومە ئێستاش دەیڵێمەوە تۆپی پێی کوردستان تەنها بۆ کاتبەسەربرنە وە خولەکانی کوردستان هیچ جیاوازیەکیان نیە لەگەڵ خولی تیپە ملیەکانی شارەکانی کوردستان تەنها جیاوازی ئەوەیە لە یانەکان پارەیان پێدەدەن کەچی تیپە میللیەکان کۆبونەوەیەکی هەڤاڵانە یە و بۆ خۆشیە هەردووکیان هیچ داهاتێکان بۆ وڵات نیە.
بۆیە من داوا لە یاریزانان دەکەم ئەگەر دەتانەوێت وەرزشێکی تەندروست ویاسایتان هەبێت وە لەجیاتی مافی خۆتان بەجێژنانەیەك یانەکان ڕازیتان بکەن وەبەخەڵك و وەرزش دۆستان بڵێن مافمان پێداون پێویستە.
بەهەرجۆرێک بێت هەوڵی ئەوە بدەن مافەکانتان بەیاسایی بکرێت هەموومان دەزانین کە یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان تاکە شوێنە کە لە یاریزانانی کوردستان نزیکە بۆیە دەبێت هەوڵدەن وابکەن ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خۆی بەخاوەنی وەرزشی کوردستان دەزانێت دەبێت هەرگرێبەستێك بکرێت.
1. هەرگرێبەستێك بکرێت دەبێت بەئاگاداری یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان بێت ئیمزاومۆری یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستانی پێوەبێت وەبەشیک لەپارەی گرێبەست بچێتەوە سەر خەزێنەی یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان .
2. یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان ژورێکی یاسایی بکاتەوە سەربە دادوەری لێکۆڵینەوەی کوردستان بیت بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانی یاریزانان بەشیک لەپارەی گرێبەست بچێتەوە خەزێنەی حکومەت.
3. هەر یانەیەک نەتوانێت پارەی گرێبەست بدات چۆن یەکیەتی تۆپی پێی عێراق یانەکانی طلبة و دهۆکى سزادا ئاواش ئەو یانەیە سزابدەن کەمافی یاریزانان