سەركەوتن بەسەر قادرمەدا هۆكار دەبێت بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن سەرکەوتن ، جۆری زۆرە بەگشتی سوودێکی باشی دەبێت ، پێجەوانەش زێدەروویی و هەڵە بکرێت لەئەنجامدانی لایەنی سلبی ئەبێت بۆ جەستە.
سوودەکانی سەركەوتن بەسەر قادرمەدا :
۱- ماسولكەی قاچ پتەو و بەهێز دەكات.
٢- باشترین ڕێگایە بۆ سوتاندنی چەوری زیاددەی جەستە.
٣- مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە.
٤- كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت.
٥- یارمەتی گەروەکردنی هەنگاوەکان ئەدات بۆ یاریزانی گۆرەپان ومیدان .
٦- ماسولکەی پۆز بەهێز و گەورە ئەکات ، شێوەیەکی جوان و رێك و پێك بە قاچەکانت ئەبەخشێت.
٧- سمت بەهێز دەکات وتوند ئەکات.
٨- زیاد کردنی لیاقە.
٩- بەهێزکردنی ماسوولکەکانی بەشی خوارەوەی جەستە.
تێبینی
ئەو كەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە بەسەر قادرمەدا سەر بكەون بۆ ڕزگاربونیان لەبەردی گورچیلە
گونجاو نی بۆ ئەو کەسانەی :
١- كێشەی بڕبڕەی پشتی هەبێت.
٢- ئێسكی قاچی ئازاری هەبێت.
٣- ئازای ئەژنو (چۆك)ی هەبێت.
4_ ئەو کەسانەی تەمەنیان زۆرە یاخود بلێن گەروەن باشتر وایە قادرمە بۆ هاتوچۆیان(وەکو پیاسە) بەكار نەهێنن نەك وەکو یاریزانیك.
رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستا پەروەردەی وەرزش