ئیڤان خالید لەدیمانەیەكی سابات سپۆرت : وەرزش لە كوردستان تەنها ناوە. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/05/13

ئیڤان خالید لەدیمانەیەكی سابات سپۆرت : وەرزش لە كوردستان تەنها ناوە.



سابات سپۆرت - ئیڤان خالید یاریزانی تۆپی پێ، ناوێكی دیار لە وەرزشی عێراق و كوردستان ، لە دیمانەی ئەمجـارەی ( سابات سپۆرت لەگەڵ وەرزش وانـان ) باس لە ڕەوشی وەرزشی تۆپی پێی كوردستان و عێراق دەكـات.


"وەرزشی كوردستان تنها نـاوە ، عێراق زۆر پێشكەوتووترە "
ئیڤان خالید جیاوازی لەنێوان وەرزشی عێراق و كوردستان دەكـات و دەڵێت ، ئەگەر سەیری وەرزشی تۆپی پێ بكەین لە كوردستان تەنها بۆئەوە دەكرێت كە بڵێن وەرزش لە كوردستان هەیە ئەگەرنا هیچ پێشكەوتنێكی بەخۆوەنەبینیەوە بەراوەردبە عێراق ، ئەگەر سەریی خولی عێراق بكەین زۆر لە ئێمە پێشكەوتوترن لە روی ( یاریگـاكان و ڕاگەیاند و یاریزانی پیشەرگەر ) لە هەمووی گرینگتر ئەوان خـاوەن هەڵبژاردەنە ، هەموو یاریزانێك ئاواتی ئەوەیە لەوهەڵبژاردەیە یاری بكات.

لەرووی ئاستی هونەری یانەكـانی عێراق ئیڤان خالید دەڵێت ، یانەكـانی كوردستان ئاستیان لەوان نزیكە ، تەنها چەند یانەیەكی دیاری كراونەبێت .

هەرلەدرێژەی وتەكـانی ئیڤان دەڵێت ، هەموو وەرزشوانانی كوردستان بەجی دەوڵەت نەبونی كوردستان دەدەن ، چونكە ناتوان بەژداری هیچ پاڵەوانیەتێكی نێودەوڵەتی بكەن ، هەربۆیە ڕەوشی وەرزشی كوردستان بەرەو خوارەوە دەروات . 

"یاری كردنی یاریزانی كورد لە ڕێزی هەڵبژاردەی عێراق ئاسان نیە "
ئیڤان خالید دەڵێت ئەگەر بتەوێ یاریزانی كورد لەرێزی هەڵبژاردەی عێراق یاری بكـات ، ئاوابەئاسانی ناگات چونكە دەبێ پاڵپشتیەكی بەهێزت هەبێت ، نەبوونی یانەكوردیەكان لە خولی عێراق دەرفەت نەدان بەیاریزانی كورد ئەمەش هۆكارێكە بۆئەوەی یاریزانی كورد نەبیندرێت لە رێزی هەڵبژاردەی عێراق . 

" ئامادەیەكی تەوام تێدایە كەكاری میدیایی بكەم "
ئیڤان خالید دەرچووی پەیمـانگەی تەكنیكی هەولێرە بەشی ڕاگەیـاندن ، ئیڤان دەڵێت لە پاڵ وەرزشكەم ئامادەیەكی تەواوم تێدایە كە بتوانم كاری میدیایی بكەم ، پێشتریش كاری عەمباریم كردووە ، لە كوردستان وەرزش ژیانت دابین ناكات ، بۆیە ئێستاش هەركارێك لەتوانای من داهەبێت ئەنجـامی دەدەم 

"شایستەی ئەوە بوومە لەرێزی هەلبژاردەی كوردستان یاریم بكردبا بەڵام زوڵمیان لێكردوومە"
ئیڤان خالید دەڵێت ئاواتی من ئەوەیە رۆژێك لە رێزی هەڵبژاردەی عێراق و كوردستان یاری بكەم ، هەرچەند شـایستەی ئەوە بوومە لەرێزی هەلبژاردەی كوردستان یاریم بكردبا بەڵام زوڵمیان لێكردوومە ، ئێستاش ئامادەی ئەوەم تێدایە كە بوتوانم لە رێزی هەڵبژاردەی كوردستان یاری بكەم، یەكێكی تر لە ئاواتەكانی من ئەوە یە خولی نایابی عێراق بەدەست بهێنم . 


ئیڤان خالید لە 8 / 1 / 1991 لە شـاری هەولێر لە گەڕەكی سێتاقان لەدایك بووە ، یاری بۆ یانەكـانی ( هەولێر و نەفتی ناوەراست و پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ و برایەتی و دهۆك ) یـاری كردووە ، خـاوەنی چەندین دەستكەوتە .



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages