سوودە تەندروستیەکانی وەرزش - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/04/12

سوودە تەندروستیەکانی وەرزش



چاکردنەوەی تەندروستی دەمارەکانی دڵ:دڵ ماسولکەیەکە پێویستە گرنگی پێبدرێت ,ڕاهێنانێکی ڕێک و پێک١ کاردەکاتە سەر ئەوەی سیستەمی دەمارەکانی دڵ تەندروست بن.

۲-کەم بونەوەی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدەو شەکرە.

۳-یارمەتی ڕێکی و ڕێکخستنی کێشی لەش دەدات:جگە لە سوتانی کالۆری یارمەتی پڕۆسەی وردکردن و سوتاندنی خۆراک لە زیندەوەردا دەدات.

٤-کەم بونەوەی پەستانی خوێن:وەرزش بەردەوام وا دەکات دڵ و لیمفەکانی خوێن بەتەندروستی بهێڵێتەوە ,هەروەها لە زۆر بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەیپارێزێت.

۵-بەشداری کردن لە هەندێ چالاکی وەرزشی وەکو ڕاکردن ,پاسکیل سواری و مەلەوانی یارمەتی لەش دەدات بۆ گۆڕین و بەکارهێنانی ئۆکسجین لە سی وخوێندا.

٦-سوربون و بەردەوامی لەسەر ڕاهێنان یارمەتی گەورەبون و بەهێزبونی ماسولکەکان دەدات.

۷-جیڕبوونەوەو نەرم بوونی جومگەکان لە کاتی جوڵەدا ئەمەش وا دەکات لە شکان و برینداربوون بپارێزرێت.

۸-کەم کردنەوەی فشاری دەرونی:ڕاهێنانی وەرزشی باشترین ڕێگایە ,وە سەلمێنراویشە کە کاریگەرترین ڕێگایە بۆ کەم کردنەوەی فشاری دەرونی.

۹-کەم بونەوەی مەترسی توش بوون بە جۆرە سەرەکیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە :ئەو کەسانەی بەڕێکی و بەردەوامی ڕاهێنان دەکەن ئەگەری توش بوون بە شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن و سیەکان تێیاندا کەمترە.

۱۰-کۆنتڕۆڵکردنی کۆلیستڕۆڵی لەش:وەرزش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵە زیانبەخشەکانی لەش و زیادبوونی رێژەی کۆلیستڕۆڵە سودبەخشەکانی لەش .

۱۱-ڕێگری کردن لە ئێسک پووکی:بنیاتنانی ئێسکێکی پتەوتوند یەکێکە لە سودەکانی وەرزش.

۱۲-بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش:راهێنانی زۆر=نەخۆشی کەمتر.

۱۳-ڕاهێنان و وەرزش یارمەتی خەوتن ئەدات خەوێکی ئارام و قوڵ.

۱٤-وەرزش سودی تەندروستی بۆ مێشکیش هەیە:ئەتوانێ بجەنگێ لەگەڵ هەستی نیگەرانی و خەمۆکی ,یارمەتی بەهێزبوونی زاکیرەو تەرکیز ئەدات وە هەستی بەنرخ بوونی خود دروست دەکات.

۱۵-ژیانێکی درێژو تەمەن درێژی:هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانێکی خۆش و تەندروستت 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages