چ كـاتێك زۆر
باشه بۆ وه‌رزش كـردن .
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی، كه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میل بڵاوی كردۆته‌وه، وه‌رزشكردنی به‌یانیان زوو به‌ر له خورادنی ژه‌مه نانی به‌یانی، سودی زۆری هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا و توانه‌وه‌ی چه‌وری به‌ر ورگ و دابه‌زاندنی كێش.
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن، وه‌رزشكردنی به‌یانیان زوو به گه‌ده‌ی خاڵی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی چه‌وری‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ به‌ڕێژه‌ی له %33 و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دڵ به‌هێز ده‌كات.
هاوكات باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگه‌ی دوو كاتژمێر وه‌رزشكردن بگرێت، له كاتێكدا گه‌ده خاڵییه‌و هیچ جۆره خواردنێك نه‌خوراوه، به‌لاَم ده‌بێت له‌و كاته‌دا بڕه ئاوێكی باش بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته پارێزگاری له چالاكی خۆی بكات‌و به‌باشی كاره‌كانی ئه‌نجامبدات.
ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه ده‌شڵێن، ئه‌و جۆره وه‌رزشه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، به‌لاَم شوێنه‌واره‌كانی دوای تێپه‌ڕبوونی كاتێكی زۆر ده‌رده‌كه‌وێت.
تا ئێستاش خه‌ڵكی وا ڕاهاتوون كه دوای خورادنی نانی ئێواره ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رزش كردن، به‌ڵام ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرایكردووه، ئه‌وانه‌ی به‌یانیان به‌ر له خواردنی ژه‌می به‌یانیان وه‌رزش ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێنیاندا به له %33 كه‌متره له‌وانه‌ی ئێوارن دوای نان خواردن ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رزشكردن.