چەند زانیاریەكی گرینگ دەربارەی لێخوڕینی پایسكیل سواری - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/04/29

چەند زانیاریەكی گرینگ دەربارەی لێخوڕینی پایسكیل سواری

چەند زانیاریەكی گرینگ دەربارەی لێخوڕینی پایسكیل سواری

سابات سپۆرت - جهانگیر محمد یەكێك لەو وەرزشوانانەی كە زیاتر گرینگی بە لێخوڕینی پاسكیل دەكـات شارەزایەكی تەوای لە پایسكیل سواری هەیە ، باسی چەند زانیاریەكی گرینگ دەربارەی لێخوڕینی پایسكیل سواری دەكات دەڵێت چەندزانیاریەکی گرنگ لەسەر پاسکیل لێ خوڕین کەپێوستە هەمووکەس بیزانێت پێش ئەوەی پاسکیل بەکاربهێنێ کەمن بەپێی تەجرووبەی خۆم لەماوەی ئەم چەندساڵەدالەکاتی بڕینی مەودا دووریدا بەکرداری
سوودم لەم خاڵانەی خوارەوە بینیوە
1_بەدەست هێنانی بەرزکردنەوەی لیاقەی کوشن واتە تۆ تاچەند ئەتوانیت بەبەردەوامی لەسەرکوشن بمێنیتەوەو بەردەوام بیت لەلێ خوڕین کەئەمە گرنگ ترین خاڵە بۆهەموو پاسکیل سوارێک وچونکەجاری واهەیە کەسەکە زۆر بەتوانایە و جەستەی ڕێکی هەیە بەڵام لیاقەی کوشنی نیە بۆ یەدەبینی لەگەشتەکاندا ناتوانێت بەردەوام بێت وپێوستە هەرکات گەیشتیت بەسەربەرەوخوارەکان سمتت لەسەرکوشنکەبەرزبکەیتەوە چونکە هەم دەبێتەهۆی کەتوانا بۆجەستەت بگەڕێتەوە و هەم بەباشی خوێن هاتووچۆبکات بۆهەموو بەشەکانی جەستە و دووردەکەویتەوە لە سڕبوونی پەنجەکانی دەست و سڕبوونی قاچەکان و پشت ئێشە
2_پێوستە لانی کەم ڕۆژانە20kmلێ بوخڕیت بەڵام چۆن لێ خوڕنێک سەرەتا بەشێوەیەک کە نابێ پەستان لەسەر ماسولکەکانی ڕان درووست بکەیت وبێ ئەوەی خۆتت گەر م کردبێ واتە احمات کردبێ یەکسەر دەست مەکە بە ضه خط درووست کردن لەسەر ماسولکەکانت ووردە ووردە گێڕەکانت قورسبکەواتە کاتێ تۆدەگەیت بەهەورازێک نابێ ئەوەندە گێڕەکەت قورس بێ خۆت شەکەت و ماندووبکەیت ولەنیوەی هەورازەکەدا توانات نەمێنێ ونیوەکەی تری دابەزیت بەپێ سەری بخەیت کەواتە دەبێ هێزوتوانات دابەش بکەی بەسەر ئەو ڕێگەیەدا کەبۆی دەچیت
3_پێوستە لیاقەی هەناسەدانت بەهێز بکەی :
ئەویش بەوەدەبێ کەکاتێ ئێمە پاسکیل سواری دەکەین سەرەتا هەموومان هەست بەهەناسە تووندیەکی زۆر دەکەین ئەویش هەمووی بەهۆی ئەوەی کەزۆر ترین ئۆکسجین بەکاردەهێنین وبڕی ئۆکسجینی پێوست ناگەتە ناوسیەکان بۆیە تۆ کاتێ بەردەوام ڕۆژانە لێ بوخڕی ئۆتۆماتیکی چۆن ماسولکەکانی جەستەت ڕاهاتن لەسەر ماندوونەبوون سیەکانیشت وای لێ دێ درەنگ تر تووشی هەناسەتووندی ببیت
بەتەجروبەی خۆم پێوستە کاتێ هەردەرچوونێک دەکەیت لانی کەم لە 20kmبا 5kmیان بەزەخت و پەستانی زۆروە لێی بوخڕە شەرت نیە هەموو 5kmکە بەسەر یەکەوە زەخەت بکەیت لەخۆت ئەتوانیت دابەشی بکەیت بەسەر ئەوماوەیەی کەتێدا دەردەچیت تاوەکو وات لێ دێ ووردە ووردە بەبێ ڕاوەستان ئەتوانیت 20kmتەواوبکەیت وبێ ئەوەی هەست بەهیلاکی و کەشەنگ بوونی ماسولکەو هەناسەتووندی بکەیت
4_بەبێ بەکارهێنانی کڵاو و دەست کێش بەهیچ شێوەیەک پاسکیل لێ نەخوڕین چونکە ئەو دوانە پارێزەری زۆر باشن و لەکاتی چوونە ناو شاخەکان و سەرخۆڵدا پێوستە پارێزەری ئەژۆکان و ئانیشک بەکاربهێنی و لەگەڵ کڵاوی فوول فەیس گەرنەبوو ئەوا کڵاوی نیوە بەکاربهێنی من تائێستا خۆم دووجار کەووتم هەردووجارەکە کڵاو دەست کێش سوودی زۆریان هەبووە کەسەرم و دەستەکانم زیانیان پێ نەگەیشتووە وکڵاوەکەم درزی تێ بووە بەڵام سەرمی بەپارێزراوی هێڵاوەتەوە

5_بەکارهێنانی جلی پاسکیل سواری بەتایبەت ئەوانەی کە اسفنجێکی تایبەت هەیە بە ناوکەفەکەیانەوە و ئەوەش وات لێ دەکات کەبتوانیت زیاتر لەسەر کوشن بمێنیتەوە

6_چۆنیەتی دانان و بەرزو نزمی کوشن کەئەمە خاڵی لەپێشینەی هەموو پاسکیل سوارێکە چونکە گەر کوشن نزم بێت دەبێتە هۆی داخورانی ئێسکی ئەژنۆو لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەزووی ماسولکەکانی ڕانت هەست بەهیلاکی دەکات
وەنابێ کوشنەکەشت ئەوەندە بەرزبێ تاببێتەهۆی ئەوەی بەهەزارحاڵێ قاچت بەپایدەرەکان بگات و کەمەش هەرخراپە دەبێتەهۆی ئەوەی کەزیان بە فنجانەی ئێسکی سەری ڕان بگەیەنێت کەلەناو ئێسکی سێ بەندەدا جێگربووەو زیانێکی تری بەرزی کوشن دەبێتەهۆی ئازاری پشت و سڕبوونی دەست و قاچەکان و ڤیدۆی فێرکاری زۆریش هەیە لەسە ر چۆنیەتی دانان و بەرزو نزمی کوشن
7_دوورکەوتنەوە بەهەمووشێوەیەک لەجگرەو نێرگەلەو خواردنەوە ڕوحیەکان گەر بتەوێت جەستەیەکی تەندرووستت هەبێت و چێژ لەژیان وەربگری وتابتوانێت بەتەندرووستەیەکی باش کارەکانی ڕۆژانەت بەجێ گەیەنیت چونکە گەر تۆجەستەیەکی لاوازو نەخۆشت هەبێ ناتوانیت هیچ کارێک بەباشی ئەنجام بدەیت چونکە مەسەلەیەک هەیە دەڵێ :
العقل السلیم فی جسم السلیم
8-هەموو ئەمانەی باسمان کرد بەپاسکیلێکی باش دەکرێ لانی کەم کەمێ کوالیتی بەرزبێ بۆئەوەی لەڕێگەدا پەکت نەخات و بتوانیت گەشتەکەتی پێ تەواوبکەیت بۆ نمونە کاتێ تۆ لەناوشاخدا پاسکیل لێ دەخوڕیت پێوست ناکات پاسکیلی سیباق بەکاربهێنی یان کاتێ بەسەر قیردادەڕۆیت بەپاسکیلی شاخی پێوست ناکات تایەکانت هێندە پان بێت کەزوو هیلاکت بکات و توانات لەبەرببڕێت ئەتوانیت تایەی باریک تر بەکاربهێنیت ئەوەئەگەر سیباق بەکاربهێنی باشترە چونکەبەرکەوتنی کەم تردەبێ لەگەڵ ڕێگەدا و زۆر ترین ماوە دەبڕیت بە کەمترین کات و چێژی زیاتر وەردەگریت لەو دەرچوونەی کەدەیکەیت
9_خاڵێکی زۆر گرنگم لەیادکردبوو ئەویش هەتائەتوانی بەسکی بەتاڵ واتە باگەدەت خاڵی بێ پاسکیل سواری بکە لانی کەم 2سەعات دوای نان خواردن ئەمەبۆهەموو وەرزشەکان هەمان شتە چونکە کاتێ تۆ گەدەت پڕبێ زۆر زوو هەست بەهیلاکی و هەناسەووندی دەکەیت و سەرلەو دڵە داماوەت دەشێوێنی نازانێ خوێن و ئۆکسجین بنێرێت بۆ گەدەت یان سیەکانت کەپێویستی زۆر یان بەخوێن و ئۆکسجینە
10_پێش هەموو وەرزش‌کردنێک بڕێکی باش ئاوبخۆ کەسوودی زۆری دەبێ هەم بۆ دابەزاندنی کێش و هەم قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوەی بەهۆی ئارەق کردنەوە لەجەستەت دەڕوات
11_خاڵێکی تری زۆر گرنگ ئەوەیە کەهەرگیز تابۆمان دەکرێت بەڕۆدساید واتە ئاڕاستەی پێچەوانەوەی شەقامەکان پاسکیل سواری نەکەین چونکە زۆر هەڵەو مەترسی دارە
12_خاڵێکی تری زۆر زۆر گرنگ بەهیچ شێوەیەک نابێ سەماعەبکەیتەگوێت و گوێ لەگۆرانی بگریت چونکە تۆدایم دەبێ تەرکیزت لای شەقام و ئۆتۆمۆبیلەکان بێ چونکە گەرتۆ سەماعەت لەگوێ بێ چۆن گوێت لەدەنگی سەیارەو هۆڕینی ئۆتۆمۆبێل دەبێ
بەتایبەت زۆر کارێکی ناشرینە کاتێ دووهاوڕێ بەیەکەوە بۆشوێنێک دەڕۆن وکاتێ یەکیان سماعەبەکاردێنێ و ئەویتریان کەسماعەی بەکارنەهێناوە چەندێ بانگی دەکات یان قسەیبۆدەکات ئەو بەهۆی سماعەوە گوێی لێی نیە!
من خۆم چەندەهاجار بانگی هاوڕێم کردووە هەرجوابیشی نەداومەتەوە بەڕاستی سماعەو پاسکیل سواریان نەووتووە
13_خاڵێک هەیە زۆر گرنگە
لەکاتی پەڕینەوە لەشەقامە خێراکاندا لەسایدێکەوە بۆ سایدێکی تر لەکاتێکدا تۆ بەهەمان ساید دەڕۆیت و پشتت لەئۆتۆمۆبێلە و دوای خۆت بەتەواوی نابینیت
زۆر پێوستە دەست بەجێ دابەزیت و بەپێ پاسکیلەکە بگوازیتەوە بۆ ئەو سایدەی کەخۆت دەتەوێ ئەویش بۆ زیاتر سەلامەتی خۆت و ئەوئۆتۆمۆبیلانە کەلەدواوەت دێن و تۆنایان بینیت

Post Bottom Ad

Pages