عیماد ئەسعەد ھەمیشە وەک جەنگاوەرێکی دلێر و بوێر لە بەرامبەر رکابەرەکانی دەرکەوتوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/04/29

عیماد ئەسعەد ھەمیشە وەک جەنگاوەرێکی دلێر و بوێر لە بەرامبەر رکابەرەکانی دەرکەوتوە




عيماد ئەسعەد لە رۆژی ١٩ ەی مانگی ٩ ی ساڵی ١٩٧٧ لەشاری قەڵاو منارە کە لە دوا رۆژەکانی وەرزی ھاوین
سەرەتای لەدایک بونی کورێک بوو لە خانەوادەیەکی ئەم شارە.


عیماد ھەر لە منداڵیەوە خولیایی تۆپی پێ ببو بە شێوەیەک ھۆگری یاریگاکان بوو کە ئایندەیەکی گەش لە کۆڵندان و ھەوڵدانی ئەو بەدی دەکرا


سەرەتایی یاریکردنی لە لاوانی ھەولێر دەستی پێ کرد دواتر رووی کردە یانەی بروسک ی ھەمان شار لە ساڵی ٢٠٠١ ئەم جارە رووی کردەوە یانەی ھەولێر تاکوو ساڵی ٢٠١٤ لەم یانەیەدا بەردەوام بوو لە گەڵ ئەم یانەیە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد
مێژووێکی زێرینی لە گەڵ یانەی ھەولێر تۆمار کرد ناوی خۆی بەسەر وەری لە مێژووی ئەم یانەیە نوسیەوە بە جۆرێک لە گەڵ ئەم یانەیە توانیویەتی چوار جار ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان لەوەرزەکانی
٢٠٠٢ بۆ٢٠٠٣ و
٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ و
وە لە ساڵی ٢٠٠٧ عیماد ھاوشانی یاریزانانی یانەی ھەولێر لەگەڵ یانەکەی شاری قەڵاو منارە توانیویانە ببنە پاڵەوانی خولی عێراقی جامی ئەم پاڵەوانیەتیە بەرز بکەنەوە
٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠ و
٢٠١١ بۆ ٢٠١٢

وە لە گەڵ ئەم یانەیە شەش جار پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەست ھێناوە لە وەرزەکانی
٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ و
٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ و
٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ و
٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧ و
عیماد عیشقێکی نەبڕاوەی یانەی پێشمەرگەیە
٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ و
٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤
دوای ساڵی ٢٠١٤ عیماد و ھەولێر لە یەکتر ترازان و لەیەکتر جیابونەوە عیماد رووی کردە یانەیەکی تری ھەمان شار ئەویش یانەی پێشمەرگەی ھەولێرە ئێستاش

عیماد بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر پێشمەرگەیە
عیماد سەربازێکی بوێری جەنگی نێو یاریگایە
عیماد ئەسعەد یاریزانێکە جگە لەوەی لەرەوشت بەرزی کەم وێنەیە تەمەنێکە وەک یاریزان کە لە شوێنێکی ھەستیار لە دڵی بەرگریەوە یاری دەکات کارتی سوری بە روودا بەرز نەکراوەتەوە کە رێچکەی یاریزانە بەروەشتە جیھانیەکانی وەک مالدینی و فلیپ لام و زانێتی گرتوە
عیماد خاوەن جەستەیەکی پۆڵا ئاسایە بۆ ساتە وەختە دژوارەکان بۆ پێشمەرگە چرایە ئەو روشەن کەرەوەی نێو یاریگایە

عیماد لەماوەیەکی کورتدا خالێکی بەھێزی لوتکە بونی پێشمەرگە بوو لەگەڵ ئەم یانەیەش توانیویەتی ناسناو بەدەست بێنێت لە پەرەی زێرینی ئەم یانەیە توانیویەتی ناوی خۆی زۆر بە بەرزی بنەخشێنێت

بەجۆرێ لەوەرزی
٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستانیان بەدەست ھێنا
وە لەوەرزی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ بونە پاڵەوانی خولی نایابی فاستلینکی کوردستان

کاپتن عیماد کەسێکی دڵسۆزە بۆ پیشەکەی کارەکەی خۆی و تیپەکەی خۆی لە دڵەوە خۆش دەوێت ئەو کەسێکی بە وەفایە یانەی پێشمەرگەی ھەولێری لە دڵەوە خۆش دەوێت ئەم یانەیە بە ماڵی دووەمی خۆی دا دەنێت ھەمیشە ستایشی باشی راھێنەرانی ئەم یانەو سەرۆکی ئەم یانەو کار بە دەستانی ئەم یانەیە دەکات بە خێزانێکی دڵسۆزو خۆشەویست و پڕ رێزو پڕ لە عیشق ناو زەندیان دەکات
عیماد ھەمیشە وەک جەنگاوەرێکی دلێر و بوێر لە بەرامبەر رکابەرەکانی دەرکەوتوە لە لێدانی سەر بێ وێنەیە لە پچراندنی تۆپەکان پڕ بەھرەیە لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریکارێکی گۆڵکارە ھاوشێوەی بەرگریکارە جیھانی و مێژوویەکانی وەک سێرجۆ رامۆس و رۆناڵد کومان وایە

عیماد تەمەنێکە لە نێو یاریگانی ئەم شارە و ئەم ھەرێمە یاری دەکات خاوەن ھاندەرێکی زۆرە بۆتە خۆشەویستی نێو دڵی ھاندەرانی تۆپی پێ وە زۆربەی یاریزانە لاوەکان رێچکەی ئەویان گرتۆتە بەر ئەوانیش دەیانەوێت عیماد ئاسا خۆشەویستی خەڵک بەدەست بێنن

عیماد دڵی ئاوێتەی عیشقی یانەکەی و ھاندەرانی بوە عیماد دەیەوێت ھەمیشە وەک یاریزان و دوای وازھێنانی لە یاری کردن خزمەتی ئەم یانەیە بکات

كۆمەڵێک وێنەى کاروانى وەرزشى کاپتن عیماد ئەسعەد








Post Bottom Ad

Pages