نیازمحمد
ناوێکى دیارى لە وەرزشى کوردستان و عێراق , نیازمحمد لە 18 ـى 1 ـى سـاڵى 1990 لە شـارى هەولێر لە
گەرەکى مامۆستایان لە دایک بووە , دەرچووى کۆڵێژى پەروەردەى وەرزشى صلاح دین , هەرلەمنداڵیەوە
نیازمحمد خولیاى بۆ وەرزش هەبووە بەتایبەت بۆ تۆپى پێ , بۆیە لە سەرەتاىى دەسپێکى
وەرزشى لە قوتابخـانە و کۆڵانەکـان بووە , بۆئەوەى زیاتر بەهرەکـانى لە بوارى
وەرزشى دەربکەوێت ڕووى کردۆتە تیپە مللیەکـان یارى بۆ هەردوو تیپى ( ڕێزان و
مهابات ) کردووە .
نیازمحمد
دەرکەوتنى لەگەڵ یانەى هەولێر
نیاز محمد
بەهۆى ئەو بەهرەیەىى کە هەیبووە لە بوارى تۆپى پێ , لە سـاڵى 2008 لە تازە
پێگەیشتوانى یانەى هەولێر وەرگیراوە توانى لەگەڵ یانەکە ببێتە پاڵەوانى خولى
لاوانى کوردستان , بەهۆى ئاست بەرزیەکەیەوە بانگێشت کرا بۆ تیپى دووەمى یانەى
هەولێر , لەگەڵ تیپى دووەم دا توانیەتى دووجار ببێتە پاڵەوانى خولى نایابى
کوردستان و سێ جار پلەی دووەمی
بەدەست هێنـاوە لەگەڵ یانەكە.
نیاز محمد
یانەی هەولێر جێدەهێلێت و روودەكاتە یانەی
پێشمەرگەی هەولێر.
دوای ئەوەی
یاریزانە برگریكـارەكەی هەولێر جێدەهێلێت لە سـاڵی 2014 روو دەكـاتە یانەی پێشمەرگەی
هەولێر ، لەگەڵ ئەم یانەیەدا وەرزی یەكەم توانی پلەی دووەمی خولی نایابی كوردستان
بەدەست بهێنێت ، توانی لە وەرزی دووەم پلەی یەكەمی خولی نایابی كوردستان بەدەست
بهێنێت.
گەڕانەوە بۆ
یـانەی هەولێر
دوای ئەوەی نیازمحمد دوو وەرز لەگەڵ یـانەی پێشمەرگەی هەولێر یـاری كرد لە سـاڵی
2016 یاریزانی ناو براو دەگەرێتەوە باوەشـی یـانەی هەولێر ، لەگەڵ ئەم یانەیە
درێژە بە یـاری كردنی دەدات لەخولی عێراق
، یـانەی هەولێر بەهۆی هەندێك كێشەوە پاشەكشە لە خولی نایابی عێراق دەكات ،
چـارەنوسی یـاریزانە بەرگری كـارەكە بۆیەكێك لە یـانەكـانی عێراق دەبێت .
چارەنوسی
نیازمحمد لە دوای پاشەكشەی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق
دوی ئەوەی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق پاشەكشەی كرد ، نیازمحمد چەندین
بۆندی بۆدێت لە یانەكـانی شـاری بغدا ، یەكێك لەو بۆندانەی پێگەیشت یـانەی نەفتی
نـاوەراست بوو توانی گرێبەست لەگەڵ یانەی
ناوبراو واژوو بكات ، بەم پەیـامە مـاڵئاوایی لە هاندەرانی یـانەی هەولێر دەكـات


نیازمحمد و ئەمـانەی بغدا
نیامحمد وەرزێكی تر لە بغدا دەمێنێتەوە و ئەمجـارەیان لە سـاڵی 2017 بۆندی لەگەڵ
یـانەی ئەمـانەی بغدا واژوودەكـات بۆ وەرزێك لەگەڵ ئەم یـانەیە یـاری دەكات .
گەڕانەوە بۆ
باوەشی كوردستـان
نیاز محمد یاریزانە
بەرگریكـارەكە ، دەگەرێتەوە بۆ بـاوەشی كوردستـان و لە سـالی 2018 پەیوەندی
بەیـانەی برایەتی شـاری هەولێر دەكـات ، پاشان دەگەرێتەوە یـانەی هەولێر ،
تائێستاش درێژە بـەیـاری كردنی دەدات لە یـانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق
نیازمحمد لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق
دوای ئەوئاستە بەرزەی كەلەگەڵ یـانەكـان پێشكەشی دەكرد بەرگری كـارە كوردەكە
دووجـار نـاوی لە لیستی یاریزانانی بانگێشتكراوانی هەڵبژاردەی عێراق هەبوو ، بەڵام
بەهۆكـاری جیاواز ناوەكەی دەردەهێنرا، نیازمحمد دەربارەی دەرنەكەوتنی یاریزانی
كورد لە رێزی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت : زۆرجـار یاریزانی كورد شایستەی ئەوەبووە لە
گەڵ هەڵبژاردەی عێراق یـاری بكـات بەڵام بەهۆی ئەوەی پاڵپشتی نەبووە ، دەرفەتی
پێنەدراوە بۆیە دەرنەكەووتوە
نیازمحمد لەگەڵ هەڵبژارەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق
دووجار بەژداری ئۆردووگای مەشق و ڕاهێنـانی كردووە لە گەڵ چەندین یـاری
دۆستانەنەدا ، دەرفەتی پێنەدراوە هچ یارییەكی فەرمی ئەنجـام بدات
نیازمحمد لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان
لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان بەژداری پاڵەوانیەتی جامی كۆنیفای كرد لەئەبغازیا
لەوڵاتی روسیا.
هەڵسەنگاندنی
وەرزشی عێراق و كوردستان
بۆچوونی نیازمحمد دەربارەی ڕەوشی وەرزشی كوردستـان و عێراق دەڵێت : بەداخەوە رۆژ
لەدوای رۆژ وەرزش لە عێراق و كوردستان بەرەو دواوە دەروات ئەمەش بەهۆی ئەوەی
پلانێكی درێژخایان نیە تاوەك و وەرزشێكی ڕێك و پێك بكەین .
وەرزشكردن
چی بەنیاز بەخشیوە
یاریزانە بەرگریكارەكە دەڵێت : وەرزش خۆشەویستی خەڵكی پێبەخشیوم ، بەڵام زۆرجار بەهۆی وەرزشیەوە دووركەتیمەوە لە
خێزانەكەم و خانەوادەكەم بەهۆی سەفەركردن و پەیوەندی كردنم بەیـانەكـانی دەرەوە .
لەكۆتایی دا نیاز دەلێت ئاواتی من لە ئێستادا لەگەڵ یـانەی هەولێر بەژداری لە پاڵەوانیەتیەكـانی دەرەوە بكەم ، ئاواتێكی
ترم ئەوەیە لە رێزی هەڵبژاردەی عێراق یـاری بكەم.
گۆڵێکى یاریزان نیازمحمد بەرامەر زاخۆ لە خولى نایابى عێراق 16-17
ئامادەکردنى سانى ناصیح تایبەت بە سابات سپۆرت