لە ئێستادا كە بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرێك لە ئەستێرەكانی بواری وەرزش بەردەوام رێنمای و هۆشیاری نوێ بڵاودەكەنەوە، چونكە هەر یەكێك لەو وەرزشەوانانە پێشەنگن بۆ بەشێك لە دانیشتوانی سەر گۆی زەوی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە چەند رۆژی رابردودا بە شێوەیەكی هاوبەش لەگەڵ بریكاری كارەكانیدا كە ناوی خۆرخێ مێندزە بڕی یەك ملیۆن یۆرۆیان بەخشی لە پێناو روبەروبونەوەی ئەم ڤایرۆسە.
ئەمرۆش ئەو یاریزانە لە پەیامێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی "لەم کاتە قورسانەدا کە بەسەر جیهان هاتوە، با سوپاسگوزاربین بۆ ئەو شتانەی کە گرنگن بە لامانەوە، وەکو تەندروستیمان و خێزان و خۆشەویستانمان، بۆیە لە ماڵ بمێنەوە بۆ ئەوەی بتوانین یارمەتی کارمەندانی تەندروستی بدەین بۆ ئەوەی سەرکەوتوبن لەم شەڕەدا دژی ئەم نەخۆشیە و ژیانی هەمو لایەک بپارێزن".
ئەم وتانەی رۆناڵدۆ لە كاتێكدایە كە دوێنێ لە یەكێك لە شەقامەكانی پورتوگال بینراوە لەگەڵ جۆرجینای هاوڕێی و چوار منداڵیدا كە خەریكی پیاسەكردن بون.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق