رۆناڵدینهۆ لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/04/01

رۆناڵدینهۆ لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

خەندان سپۆرت

15 ساڵ بەسەر تۆمارکردنی گۆڵە مێژوییەکەی رۆناڵدینهۆ، ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە تێپەڕدەبێت، کە یەکێکە لە بێوێنەترین ئەو گۆڵانەی کە لەمێژوی یاری تۆپی پێدا تۆمارکراون.

لە هەشتی ئازاری ساڵی 2005 رۆناڵدینۆ کە لەوکاتەدا ئەستێرەی دیاری یانەی بەرشەلۆنە بو، گۆڵێکی بێوێنەی لەیاری نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپا لەبەرامبەر یانەی چێڵسی تۆمارکرد.

رۆناڵیدینهۆ لە بەردەم ناوچەی سزاوە راستەوخۆ تۆپەکەی بۆ ناو گۆڵ ئاڕاستەکرد، ئەمە هەمو هاندەرانی ئەو یارییەی توشی سەرسوڕمانکرد.

رۆناڵدینۆ یاریزانی یانەکانی بەرشەلۆنە، پاریس سانجێرمان، فلامینگۆ و گریمیۆ بو، لەساڵی 2015 وازی لە یاری تۆپی پێ هێنا، لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە یەکێک بو لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا.

لە ساڵی 2004- 2005 لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "FIFA" وەک باشترین یایزانی تۆپی پێ هەڵبژێردراوە، لەساڵی 2002 لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕازیلدا جامی جیهانی بەدەستهێناوە، و لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەساڵی 2006 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

رۆناڵدینۆی تەمەن 39 ساڵ لە ئێستادا بە ئاستەنگییەکانی ژیانیدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت کاتێک لە پێنجی ئەم مانگەدا لە پاراگوای دەستگیرکرا، بەتۆمەتی بەکارهێنانی پاسپۆرتی ساختە بۆ چونە ناو وڵاتەکەوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، وێنەی رۆناڵدینهۆ، ئەستێرەی پێشوی تۆپی پێی بڕازیلی لەكاتی دەستگیركردنیدا لەلایەن پۆلیسی پاراگوای بڵاوكراوەتەوە، كە تورەكەیەكی رەشی بەسەردا كراوە و بە ئیسپانی لەسەری نوسراوە "پۆلیسی روبەڕوبونەوەی تاوانە رێكخراوەكان".

دەسەڵاتدارانی پاراگوای لە بەدواداچونێكدا بۆیان رونبوەوە، ئەستێرەی پێشوی تۆپی پێی برازیل، رۆناڵدینهۆ لەگەڵ براكەیدا هەڵگری دو پاسپۆرتی ساختەن و لەو رێگەیەوە چونەتە ناو وڵاتەكەوە.

وێنەی پاسپۆرتە ساختەكان و ساتی دەستگیركردنی هەریەك لە رۆناڵدینهۆ و براكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبوەتەوە و بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەش بە شێوازی جۆراوجۆر رای خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕیوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages