نێیمار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/03/31

نێیمار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نێیمار داسێلڤا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانە و خۆی کەرەنتین کردووە.
دوای ئەوەی وێنەیەکی نێیمار داسێلڤا لەگەڵ چوار هاوڕێی و منداڵەکەی لە بڕازیل بڵاوکرایەوە، ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە رووبەڕووی رەخنەیەکی توندی هەوادارانی بووەوە، بۆیە راوێژکاری راگەیاندنی نێیمار روونکردنەوەیەکی دا و رەتیکردەوە هێرشبەرە بڕازیلییەکە پابەندی رێنماییەکانی خۆکەرەنتینکردن نەبێت، کە هەفتەی رابردوو نێیمار لە فڕەنساوە بەرەو بڕازیل گەڕایەوە.
راوێژکاری راگەیاندنی نێیمار لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، نێیمار رۆژانە پێشوازیی لە کەس ناکات و کەس نابینێت و بە تەواوەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانە، بەڵام لەو وێنەیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و نێیمار لەگەڵ چەند کەسێک خەریکی یاریی بالەیە، ئەو کەسانە هاوڕێی نێیمارن لە فڕەنسا لەگەڵی گەڕاونەتەوە و خۆیان کەرەنتین کردووە و چاوەڕێی تەواوبوونی 14 رۆژەکە دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
راوێژکاری راگەیاندنی نێیمار رایگەیاندووە، تەنیا کوڕەکەی نێیمار لە فڕەنسا لەگەڵ باوکی نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ئەویش لەسەر داوای خۆی ویستوویەتی لەگەڵ باوکی بێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages