
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ / ٧ / ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دکتۆرە چنار سەعد عەبدوڵا یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر، ئاریان سەلاحەدین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دەلیل جەمال نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ، سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، سەلاح حەسەن خەسرۆ سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ، خەلیل عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، هاوڕێ رواندزی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەک لە بەرپرسانی میری و حیزبی، پاڵپشت بە فەرمانی رێزدار ( مسرور بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەڵات و ڕێزڵێنان بەخشراییە ( ١٣٠ ) پاڵەوان لە سەر ئاستی کچان و کوران، کە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پاڵەوانەتی عێراق و عەرەبی و ئاسیایی و جیهانی کردبوو، توانیان پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم بەدەستبهێنن و ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز و بڵند رابگرن
لە ووتەیەکدا، سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، وێڕایی ووتەی بەخێرهاتن، ئاماژەی بەوەکرد کابینەی نوێیەم بە گرنگ و پڕ بایەخەوە دەڕوانێتە سکێتەری وەرزشی و هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی وەرزشوانان و گەنج و لاوان بووە.
هەر لە مەراسیمەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، وێڕایی پیرۆزبایی لە هەر ( ١٣٠ ) پاڵەوان، ئەوەی ڕایگەیاند ئەم دەستکەوتە جێگای شانازی هەموومانە و بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبین لە هاوکاری و پاڵپشتی وەرزشوانان و لە قوناغی داهاتوو پاڵەوانەکانیتر خەڵات دەکرێن.
لە کۆتایی مەراسیمەکە، لە لایەن بەرپرسانی ئامادەبوو خەڵاتی رێزڵێنان بەخشراییە پاڵەوانان.
شایەنی باسە ئەمە سێیەمین قۆناغی دابەشکردنی خەڵات و رێزڵێنان بوو، بە سەر پاڵەوانان، کە (٤٨٣ ) وەرزشوانی کچ و کوڕ تێدا سوودمەندبوون.










ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق