فیفا بەردەوام بوو لە پێداچوونەوە بە ئاماری ئامادەبووانی مۆندیالی 2026 کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت و تا 19ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
ئەکاونتی فەرمی کەناڵی میدیایی فیفا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ئێکس وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە ئاماری ئامادەبووانی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لەخۆدەگرێت و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کۆی ئامادەبووان گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٥٢٧ هەزار و ٤١٠ بینەر.
فیفا نووسیویەتی: پاڵپشتییەکی گەورەی هاندەران لەناو یاریگاکان لە مۆندیالی ٢٠٢٦، ژمارەی هاندەرانی ئەم چاپە لە ئێستاوە ژمارەی ئامادەبوونی کۆی دوو خولی پێشووی تێپەڕاندووە.
مۆندیالی ٢٠٢٦ یەکەم پاڵەوانێتی فراوانکراوە کە ٤٨ تیپ بەشداری تێدا بکەن و لە ١٠٤ یاری پێکدێت.
4 یاری لە پاڵەوانێتییەکەدا ماوە، ئێوارەی سێشەممە ئیسپانیا ڕووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە و ئێوارەی چوارشەممەش ئینگلتەرا لە قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕووی ئەرجەنتین دهبێتهوه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق