لە نێوان شکۆمەندی و ماڵئاوایی... ڕۆناڵدۆ بەدوای گەورەترین خەونی مۆندیالدا دەگەڕێت - sabatsport

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/06/08

لە نێوان شکۆمەندی و ماڵئاوایی... ڕۆناڵدۆ بەدوای گەورەترین خەونی مۆندیالدا دەگەڕێت

 

سابات سپۆرت - کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی سەرەڕای بەرزبوونەوەی تەمەنی بەردەوامە لە نووسینی لاپەڕەی نوێ لە ژیانی وەرزشی ئەفسانەیی خۆیدا، چاوی لە دوو ئامانجی سەرەکی داناوە بۆ قۆناغی داهاتوو، ئەوانیش بەشداریکردن لە مۆندیالی ٢٠٢٦ و گەیشتن بە بەربەستی ١٠٠٠ گۆڵ لە ژیانی پیشەگەریدا، کە دەستکەوتێکی بێ وێنەیە لە مێژووی تۆپی پێدا.

مۆندیالی ٢٠٢٦ کە بڕیارە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت، دەرفەتێکی زێڕین بۆ ڕۆناڵدۆ دەڕەخسێنێت تا میراتی نێودەوڵەتی خۆی زیاتر چەسپێنێت. ئامانجیەتی پورتوگال بەرەو دەستکەوتێکی گەورەی دیکە ببات و ڕکابەری لەسەر نازناوی جیهانی بکات .

بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکەدا، مێژوویی دەبێت، چونکە دەبێتە یەکێک لە بەتەمەنترین یاریزانەکان کە تا ئێستا بەشداری مۆندیال بکات.

لەسەر ئاستی یانەکان، ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە فۆڕمە سەرنجڕاکێشەکەی لەگەڵ نه‌سر، چێژ لە وەرزێکی بەهێز وەردەگرێت لە ڕووی ئامار و ئاستەوە. توانای خۆی بۆ پاراستنی ئاستی بەرزی لەشجوانی و گۆڵ تۆمارکردنی خۆی نیشانداوە، ژمارەیەکی بەرچاو گۆڵی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی ناوخۆ و کیشوەری تۆمارکردووە، ئەوەش پشتڕاستیکردووەتەوە کە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی لە چل ساڵ زیاترە، وەک یەکێک لە هێرشبەرە سەرەکییەکانی جیهان دەمێنێتەوە.

کاریگەری ڕۆناڵدۆ لەسەر نه‌سر تەنها بە گۆڵ سنووردار نییە؛ درێژدەبێتەوە بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتییەکەی لەناو تیمەکەدا. ئەو ئەزموونێکی به‌نرخ پێشکەش بە یاریزانەکان دەکات و بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی توانای ڕکابەری لە خولی سعودیە. هەروەها ئامادەبوونی ئەو یاریزانە یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی تۆپی پێی سعودیە بخاتە ناو ڕوناکی جیهانی و ڕاکێشانی ئەستێرەی زیاتر بۆ خولەکە.

سەبارەت بە خەونی گەیشتن بە 1000 گۆڵ، ئەوە یەکێکە لە گرنگترین تەحەددای کەسی ڕۆناڵدۆ ئامانجی ئەوەیە پێش وازهێنان بەدەستی بهێنێت.هه‌رچه‌ند بۆ رۆنـاڵدۆ قورسە بەڵام مەحاڵ نییە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوونی بەهێزی بۆ پاراستنی ئاستی جەستەیی و تەکنیکی.

لە کۆتاییدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە قۆناغێکی چارەنووسسازدا لە ژیانی وەرزشیدا وەستاوە، لە نێوان خواستێکی کەسی مێژوویی بۆ کێبڕکێکردن لەسەر تۆمارێکی بێ وێنە و خواستی بەکۆمەڵ بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالدا دڕاوە. لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا، ئەستێرە پورتوگالییەکە بەردەوامە لە سەلماندنی ئەوەی کە سۆز و تەماح هیچ تەمەنێک ناناسێت.

 ڕۆناڵدۆ بۆ گەیشتن بە خەونی خۆی کە دوور بکەوێتەوە لە مۆندیالدا. لە کاتێکدا زۆربەی ئەو یاریزانانە بەشداریان لە مۆندیالی ٢٠٢٢ کرد و سەرکەوتنێکی زۆریان بەدەست نەهێنا، بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە کە زۆربەی ئەوانەی یارییان کردووە لەو کاتەوە سەرکەوتوو بوون، جا چ لەگەڵ یانەکانیان بێت یان لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، وەک برۆنۆ فێرناندێز و ڤیتینها و جواو نێڤێس. بۆیە فاکتەری ئەزموون دەتوانێت تەرازووەکە لە بەرژەوەندی پورتوگالدا بگۆڕێت و یارمەتی ڕۆناڵدۆ بدات بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages