سابات سپۆرت - ئەمەریکا بە ڕێکارە توند و ئاڵۆزەکانی پشکنین پێشوازی لە شاندەکانی بەشێک لەو تیپانهکرد کە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە ،کە بریتی بوو لە پشکنینی یاریزانان و جانتاکانیان، هەروەها خستنە ژێر لێپرسینەوەیەکی درێژخایەن.
وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، دەرکەوتووە کە شاندی هەڵبژاردەی سەنیگال لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پشکنینێکی توند و وردیان ئەنجامداوە، لەنێویاندا پشکنینی جانتا و ئەندامانی شاندەکە، لەلایەن بەرپرسانی گومرگییەوە.
ئەم دیمەنانە مشتومڕێکی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیادا دروستکرد، هەندێک لە شوێنکەوتووانی ئەو کارەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکایان بە "زەلیلکەر" دەزانن.
هەفتەی ڕابردوو بەرپرسێکی وەرزشی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەیمەن حسێن، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق کە بەشداری مۆندیال دەکات، دوای گەیشتنی لەگەڵ تیپەکە بۆ ماوەی نزیکەی حەوت کاتژمێر لە فڕۆکەخانەی ئۆهێر دەستبەسەر و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.
ئەو بەرپرسە کە لە لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق کار دەکات و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تیپەکەدا هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتاییدا ڕێگە بە حوسێن دراوە بچێتە ناوەوە، لەکاتێکدا فۆتۆگرافەری تیمەکە ڕەتکراوەتەوە بچێتە ئەمەریکا.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئهیمن حوسێن تەمەن 30 ساڵ لە کاتی گەیشتن بە مۆبایلەکەی گەڕان و پشکنینی بۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام فۆتۆگرافەری هەڵبژاردەی نیشتمانی، تەلال سەڵاح بۆ ماوەی زیاتر لە 10 کاتژمێر دەستبەسەرکرا، مۆبایلەکەی پشکنی، دواتر ڕەتکرایەوە بچێتە ئەمریکا دیپۆرتی عێراق كرایهوه.





ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق