ترەمپ سەری سوڕما لە نرخی بلیتی یاریی یەکەمی هەڵبژاردەی ئەمریکا - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/05/07

ترەمپ سەری سوڕما لە نرخی بلیتی یاریی یەکەمی هەڵبژاردەی ئەمریکا

 

سابات سپۆرت - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرسوڕمانی خۆی لە گرانبوونی نرخی بلیتی یاریی دەستپێکی هەڵبژاردەی ئەمەریکا لە مۆندیالی 2026 دەربڕی، دوای ئەوەی هەندێک بلیت لە 1000 دۆلاری تێپەڕاند، جەختیشی کردەوە کە بە تایبەتی "ئەو بڕە پارەیە نادات" بۆ ئەوەی بەشداری یارییەکە بکات.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی نرخی بلیتی یارییەکەی ئەمریکا بەرامبەر پاراگوای، کە بڕیارە لە 12ی حوزەیران لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەبچێت، بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی وتووە، "ئاگاداری ئەم نرخە نەبووم".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرم پێ خۆشە بچمە یارییەکە، بەڵام ڕاستگۆیانە ئەوەندە پارە نادەم.

لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بەرگری لە نرخی بلیتەکان کرد و ڕۆژی سێشەممە دووپاتیکردەوە کە ڕەنگدانەوەی "سروشتی بازاڕ"ە لە ئەمریکای باکوور، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لەسەدا ٢٥ی بلیتی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خوار ٣٠٠ دۆلارەوەیە.

ترامپ پێشنیاری کرد حکومەتی ئەمریکا بەدواداچوون بۆ پرسی گرانی نرخی بلیتەکان بکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی هاندەران سکاڵایان لەسەر فیفا لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا تۆمارکرد لەسەر ئەوەی کە بە نرخێکی زیادەڕۆیی وەسفیان کرد.

سەرۆکی ئەمریکا وتی: تا ئێستا چاوم لەم بابەتە نەکردووە، بەڵام دەبێت لێی بکۆڵمەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمەوێت ئەو کەسانەی هەڵیانبژاردووم بتوانن بەشداری یارییەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دانیشتوانی کوینز و بروکلن کە پشتگیری دۆناڵد ترەمپ دەکەن نەتوانن بەشداری یارییەکان بکەن، ئەوا بێ هیوا دەبم، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە هەرزانترین بلیتی یارییەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی فیفاوە 1940 دۆلارە، لەکاتێکدا بلیتەکان لە پلاتفۆرمی دووبارە فرۆشتنەوەی فیفا بە نرخی دەستپێکی 1150 دۆلار پێشکەش دەکرێن.

فیفا فرۆشتنی نزیکەی 5 ملیۆن بلیتی لە کۆی 7 ملیۆن بلیتی بەردەست ڕاگەیاندبوو، پێنجشەممەی ڕابردووش قۆناغێکی نوێی فرۆشتنی بلیتی "کۆتا خولەک"ی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی فیفا دەستپێکرد.

فیفا دووپاتیکردەوە کە وەجبەی زیادەی بلیتەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەردەوام دەبن تا یاریی کۆتایی کە بڕیارە لە ١٩ی تەمموز ئەنجام بدرێت.

مۆندیالی ٢٠٢٦ لەلایەن ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیکەوە میوانداری دەکرێت و ٤٨ تیپ بەشدارییان تێدا کردووە و ١٠٤ یاری ئەنجامدەدرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages