سابات سپۆرت - کام یاریزان زۆرترین ئەسیستی لە مێژووی مۆندیالدا کردووە پێش پاڵەوانێتی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا؟ پاڵەوانێتییەکە بەشێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ بەشداربوون، بەڵام کێ زۆرترین گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە؟ وە ئایا دەکرێت تا کۆتایی هاوین پاشایەکی نوێی ئەسیستەکان سەرهەڵبدات؟
لیستی ئەو یاریزانانەی زۆرترین ئەسیستیان لە مێژووی مۆندیالدا کردووە، هەندێک لە گەورەترین یاریزانەکانی تێدایە کە تا ئێستا یاریگاکەیان ڕازاندبێتەوە.
دە باشترین ناوەکانی وەک پێلێی بەڕازیلی و دەیڤید بێکهامی کاپتنی پێشووی ئینگلتەرا و دوو یاریزانی ئەڵمانی باستیان شڤاینشتایگەر و تۆماس مۆلەر لەخۆدەگرێت.
تاکە یاریزانی چالاک کە بتوانێت دیێگۆ مارادۆنا ئەرجەنتینی لە تەختی پاشایەتی لاببات، لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانییەکەیەتی لە پێش پاڵەوانێتیەکەی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا.
ئەرجەنتین ڕووبەڕووی جەزائیر و نەمسا و ئوردن دەبێتەوە، بۆیە پێدەچێت مێسی بە تامەزرۆییەوە ببێتە پێشەنگی ئاسیستەکانی پاڵەوانێتییەکە.
لێرەدا دە باشترینەکان دەخەینەڕوو:
پلەی دەیەم باستیان شواینستایگەر (ئەڵمانیا) 6ئەسیست له 20یاری
پلەی نۆیەم تۆماس مۆلەر (ئەڵمانیا) 6ئەسیست له19یاری
پلەی هەشتەم تۆماس هاسلەر (ئەڵمانیا) 6ئەسیست له 14یاری
پلەی حەوتەم پێلێ (بەڕازیل) 6ئەسیست له 14یاری
پلەی شەشەم دەیڤید بێکهام (ئینگلتەرا) 6ئەسیست له 13یاری
پلەی پێنجەم فرانسیسکۆ تۆتی (ئیتاڵیا) 6ئەسیست له 11یاری
پلەی چوارەم گریگۆرز لاتۆ (پۆڵەندا) 7ئەسیست له 20یاری
پلەی سێیەم پیێر لیتبارسکی (ئەڵمانیا) 7ئەسیست له 18یاری
پلەی دووەم لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین) 8ئەسیست له 26یاری
پلەی یەکەم دیێگۆ مارادۆنا (ئەرجەنتین) 8ئەسیست له 21 یاری

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق