سابات سپۆرت- رۆژی پێنجشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ڕایگەیاند، گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیایان تا ساڵی ٢٠٣٠ درێژکردووەتەوە، ئەمەش پێش یارییەکانی داهاتووی کۆتایی مۆندیال.
ئەم بڕیارە دوای چەند مانگێک لە دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دێت، کە ئامانج لێی درێژەدان بە پڕۆژەی هاوکارییە کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا دەستیپێکرد.
ئەنچیلۆتی تەمەن 66 ساڵ، چەندین جار خواستی خۆی دەربڕیبوو بۆ مانەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل دوای یارییەکانی مۆندیال، کە لە 11ی حوزەیران تا 19ی تەمموز لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشتر ڕاهێنەرایەتی یانە گەورەکانی وەک ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلتەرای کردووە، بڕیارە ڕۆژی 18ی ئایار لە ڕیۆ دی جانیرۆ، پێکهاتەی کۆتایی بۆ مۆندیال ڕابگەیەنێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق