ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران لە بەشداریکردن لە مۆندیالدا و دەڵێت "لەبەر خەمی ژیانیان". - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/03/12

ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران لە بەشداریکردن لە مۆندیالدا و دەڵێت "لەبەر خەمی ژیانیان".


سابات سپۆرت- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، نابێ هەڵبژاردەی ئێران بەشداریی لە مۆندیالی هاوینی داهاتوو لە ئەمریکای باکوور بکات، ئەمەش تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی بە سەرۆکی فیفای ڕاگەیاند کە ئێرانییەکان "بەخێرهاتن" دەکرێن سەرەڕای بەردەوامی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ترامپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروت سۆشیال"ی خۆیەوە وتی: هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیالدا بەخێرهاتن دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا پێموانییە گونجاو بێت کە ئەوان لەوێ بن، بۆ سەلامەتی و خۆشگوزەرانی خۆیان.

ئەم هەڵوێستەی ترەمپ ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا پشتڕاستی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی پێدابوو، لە میانی کۆبوونەوەی نێوانیاندا، ئێوارەی سێشەممە، پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئێران بکات بۆ مۆندیال کە بڕیارە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages