مباپێ نیگەرانە لە یاریزانانی هەڵبژاردەی مەغریب - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/01/19

مباپێ نیگەرانە لە یاریزانانی هەڵبژاردەی مەغریب

سابات سپۆرت-هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، کیلیان مباپێی فەرەنسی، باسی لە کاردانەوەکانی ئەو سیناریۆ دراماتیکییەی کرد کە کۆتایی بە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە نێوان مەغریب و سەنیگال هێنا و کاریگەریی ئەو یارییەش لەسەر مۆڕاڵی “شێرەکانی ئەتڵەس” بەتایبەتی ئەشراف حەکیمی هاوڕێی نزیکی و برایم دیازی هاوڕێی.

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مباپێ نیگەرانی خۆی لە تەندروستی دەروونی یاریزانە مەغریبییەکان دەربڕی دوای شکستەکەیان لە کۆتا خولەکدا لە یاری کۆتاییدا.

مباپێ باسی لە هاوڕێکەی و هاوڕێی پێشووی پاریس سانجێرمان کرد و وتی: نیوەی شەوەکەم بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەشراف بەسەر برد، بۆیە زۆر باش هەموو ئەو شتانە دەزانم کە ڕوویانداوە و چی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەروەها مباپێ باسی لە دۆخی برایم دیاز گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە کرد، کە لە ساتەکانی کۆتاییدا بە لێدانێکی بە شێوەی سه‌یر لێدانی سزای لەدەست دا، بەڵام ئیدوارد مێنی گۆڵپارێز گۆڵەکەی ڕزگاری کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیامێکم بۆ ناردووە و تا ئێستا نەمتوانیوە قسەی لەگەڵ بکەم، پێموایە دڵتەنگە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە قورسە، و بە تەواوی تێدەگەم کە ڕەنگە لە ئێستادا هەست بە چی بکات، منیش بە ئەزموونێکی هاوشێوەدا تێپەڕیم، بە دڵنیاییەوە هەست بە نائومێدی و توڕەیی دەکات. گەلی مەغریب ساڵانێکە چاوەڕێی ئەم نازناوە دەکات، و زۆر نزیک بووە لە بەدەستهێنانی، ئەمە ژیانی یاریزانێکی تۆپی پێیە".

کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانانی ڕیال مەدرید دوای گەڕانەوەی بۆ یانەی شاهانە دەبێت یاوەری و پاڵپشتی دیاز بکەن و ڕوونیشیکردەوە: "ئێمە لە تەنیشتی دەبین... پێموایە دەبێت هاوکاری بکەین، پێش ئەوەی بیر لە تۆپی پێ بکەینەوە دەبێت بیر لە مرۆڤ بکەینەوە، ئێستا لە دۆخێکی دەروونی زۆر سەختدایە، ئامانجیشمان ئەوە دەبێت کە پێش هەموو شتێک وەک مرۆڤێک بگەڕێنینەوە".

یاری نێوان مەغریب و سەنیگال لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە لە مەغریب بەڕێوەچوو، ڕووداوی دراماتیکی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی ناوبژیوان لە کۆتا خولەکی کاتی وەستان لە گێمی دووەمدا لێدانی سزای بە مەغریب بەخشی.


ئیبراهیم دیاز لێدانی سزای لەدەستدا، سەنیگال لە کاتی زیادکراودا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.

وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی دوای یارییەکە ئەو خەمە قووڵەی لەسەر ڕووخساری یاریزانە مەغریبییەکان دەرکەوت، بەتایبەتی ئیبراهیم دیاز کە لە ساتەکانی کۆتاییدا لێدانی سزای لەدەستدا. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages