دیاز بێدەنگی خۆی دەشکێنێت و پەیامێکی دڵسۆزانە دەگەیەنێت. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/01/19

دیاز بێدەنگی خۆی دەشکێنێت و پەیامێکی دڵسۆزانە دەگەیەنێت.

سابات سپۆرت-ئیبراهیم دیاز یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریبی دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەنێوان مەغریب و سەنیگال لێدانێکی سزای گرنگ لەدەستدا، داوای لێبوردنی لە مەغریبییەکان کرد.

ئیبراهیم دیاز، لە یەکەم دەرکەوتنی میدیایی دوای دۆڕاندنی بە سەنیگال بە ئەنجامی 1-0 ڕۆژی یەکشەممە لە یاریگای شازادە مولای عەبدوڵڵا لە ڕەبەت، ڕایگەیاند کە بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت.

دیاز لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی سۆشیال میدیای خۆیدا ڕایگەیاندووە: "ڕۆحم ئازاری هەیە، خەونم بەم نازناوە بینی. سوپاس بۆ ئەو هەموو خۆشەویستییەی کە پێتدام، بۆ هەموو پەیامێک و بۆ هەر نمایشێکی پشتگیرییەک کە وای لێکردم هەست بکەم تەنیا نیم. شەڕم لەگەڵ هەموو ئەو شتانەدا کرد کە هەمبوو، سەرەتا بە دڵم".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ شکستم هێنا و بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرم، لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئەستەمە بۆ من بتوانم لەسەر پێم بوەستمەوە، چونکە ئەم برینە بە ئاسانی چاک نابێتەوە، بەڵام هەوڵ دەدەم نەک بۆ خۆم، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان پێم هەبوو، هەروەها بۆ هەموو ئەوانەی لەگەڵمدا ئازاریان چەشتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبم لە هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ ئەوەی ڕۆژێک بتوانم ئەو هەموو خۆشەویستییە بگەڕێنمەوە و ببێتە مایەی شانازی بۆ گەلی مەغریب.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages