به‌وێنه‌ سه‌ركه‌وتی عێراق به‌رامبه‌ر ئیمـارات ببینه‌. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2025/11/20

به‌وێنه‌ سه‌ركه‌وتی عێراق به‌رامبه‌ر ئیمـارات ببینه‌.



عێڕاق بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئیماڕاتی بردەوە و گەیشتە دوا قۆناغی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٦ 

.لە پاشکۆی جیهانی کە مانگی سێی ساڵی داهاتوو لە ووڵاتی مەکسیك ئەنجام دەدەرێت، هەڵبژاردەی عێڕاق لە یاری کۆتایی پاشکۆکە یاری دەکات و تەنها یەك یاری ئەنجام دەدات و بە بردنەوەی لە یارییەکە راستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی 2026 .
شەش هەڵبژاردە سەرکەوتوون بۆ پاشکۆی کۆتایی مۆندیال، کە بەم شێوەیەی خوارەوەن:
کیشوەری ئاسیا: عێڕاق
کیشوەری ئەفریقیا: کۆنگۆی دیموکرات
کیشوەری ئەمریکای باشوور: بۆلیڤیا
کیشوەری ئەمریکای باکوور: جامایکا و سۆرێنام
کیشوەری ئۆقیانووس: کالیدۆنیای نوێ

هەڵبژاردەی عێڕاق لە پاشکۆکە ناکەوێتە بەرامبەر نوێنەری کیشوەری ئەفریقیا کە هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتە چونکە کۆنگۆ هاوشێوەی عێڕاق تەنها یەك یاری ئەنجام دەدات و بە بردنەوەی دەگاتە یارییەکامی مۆندیالی 2026 .
چوار هەڵبژاردەکەی دیکە (بۆلیڤیا، کالیدۆنیای نوێ، سۆرێنام، جامایکا) لە یاری پێش کۆتایی بەیەك دەگەن و براوەی هەردوو یارییەکە دەگەنە یاری کۆتایی و بەرامبەر عێڕاق و کۆنگۆی دیموکرات یاری دەکەن .
لە کۆی ئەم شەش هەڵبژاردەیە، (2) هەڵبژاردە سەردەکەوێت بۆ مۆندیالی 2026 .

په‌یام

فۆتۆ سابات سپۆرت



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages