رێگای گەیشتنی هەڵبژاردەی عێڕاق بە یاری پاشکۆی جیهانی بۆ گەیشتن مۆندیالی 2026 - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2025/11/20

رێگای گەیشتنی هەڵبژاردەی عێڕاق بە یاری پاشکۆی جیهانی بۆ گەیشتن مۆندیالی 2026

رێگای گەیشتنی هەڵبژاردەی عێڕاق بە یاری پاشکۆی جیهانی بۆ گەیشتن مۆندیالی 2026
قۆناغی دووەمی پاڵاوتن :
هەڵبژاردەی عێڕاق لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەوە بەشداری کرد و تیایدا کەوتە کۆمەڵەی (F) شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەکانی (ئیندۆنیسیا، ڤێتنام، فلیپین)، لەم کۆمەڵەیدا بە کۆکردنەوەی (18) خاڵ بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵاوتن دوای ئەوەی سەرجەم یارییەکانی خۆی بە سەرکەوتن کۆتایی پێهێنا کە ئەنجامەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
١- عێڕاق x ئیندۆنیسیا= 5-1
٢- ڤێتنام x عێڕاق= 0-1
٣- عێڕاق x فلیپین= 1-0
٤- فلیپین x عێڕاق= 0-5
٥- ئیندۆنیسیا x عێڕاق= 0-2
٦- عێڕاق x ڤێتنام = 3-1
*** *** ***
قۆناغی سێیەمی پاڵاوتن :
لەم قۆناغەدا هەڵبژاردەی عێڕاق کەوتە کۆمەڵەی (B) شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەکانی (کۆریای باشوور، ئوردەن، کوێت، عوممان، فەڵەستین)، لەم کۆمەڵەیەدا بە کۆکردنەوەی (15) خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی راستەوخۆ سەرکەوێت بۆ مۆندیالی 2026 بەڵکو شانبەشانی هەڵبژاردەی عوممان سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارەم و پاشکۆی کیشوەری ئاسیا.
ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی عێڕاق لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتن بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
١- عێڕاق x عوممان= 1-0
٢- کوێت x عێڕاق= 0-0
٣- عێڕاق x فەڵەستین= 1-0
٤- کۆریای باشوور x عێڕاق= 3-2
٥- عێڕاق x ئوردەن= 0-0
٦- عوممان x عێڕاق= 0-1
٧- عێڕاق x کوێت = 2-2
٨- فەڵەستین x عێڕاق= 2-1
٩- عێڕاق x کۆریای باشوور = 0-2
١٠- ئوردەن x عێڕاق= 0-1
*** *** ***
قۆناغی چوارەمی پاڵاوتن (پاشکۆی کیشوەری ئاسیا):
لەم قۆناغەدا هەڵبژاردەی عێڕاق کەوتە کۆمەڵەی (B) شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەکانی (سعوديه، ئیندۆنیسیا)، و بە جیاوازی تاکە گۆڵێك لەگەڵ هەڵبژاردەی سعوديه پلەی دووەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی راستەوخۆ سەرکەوێت بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ بەڵکو سەرکەوت بۆ یاری یەکلاکەرەوەی پاشکۆی کیشوەری ئاسیا .
ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی عێڕاق لە قۆناغی چوارەمی پاڵاوتن بەم شێوەیەی خوارەوە بوو کە سەرجەم یارییەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە ووڵاتی سعودیە بەڕێوەچوو:
١- عێڕاق x ئیندۆنیسیا= 1-0
٢- سعودیە x عێڕاق= 0-0
*** *** ***
پاشکۆی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە پاشکۆی جیهانی:
لەم پاشکۆیەدا، هەڵبژاردەی عێڕاق دوو یاری یەکلاکەرەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیماڕات بە شێوازی چوون و هاتن ئەنجامدا و توانی وەکو نوێنەری کیشوەری ئاسیا سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی پاشکۆی جیهانی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 کە بڕیارە لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو 2026، بە بەشداری شەش هەڵبژاردە لە ووڵاتی مەکسیك بەڕێوە بچێت و بە سەرکەوتنی لە یاری کۆتایی پاشکۆکە کە بەرامبەر براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ( پۆلیڤیا و سۆرێنام) ئەنجام دەدات، راستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی 2026 .
١- ئیماڕات x عێڕاق= 1-1
٢- عێڕاق x ئیماڕات= 2-1
*** *** ***
پاشکۆی جیهانی:
١- عێڕاق x براوەی (پۆلیڤیا و سۆرێنام)=
*** *** ***
چەند ئامارێکی جیاواز:
- هەڵبژاردەی عێڕاق لە کۆی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 تاکو ئێستا (20) یاری ئەنجامداوە، (12) یاری بردۆتەوە، لە (5) یاری یەکسان بووە، لە (3) یاریش تووشی شکست هاتووە .
- (30) گۆڵی تۆمار کردووە، (13) گۆڵی لێکراوە.
- گۆڵەکانی عێڕاق لە لایەن (14) یاریزان تۆمار کراون کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- ئەیمەن حسێن 8 گۆڵ
- موهەنەد عەلی 3 گۆڵ
- عەلی حەمادی 2 گۆڵ
- ئیبراهیم بایش 2 گۆڵ
- عەلی جاسم 2 گۆڵ
- زێدان ئیقبال 2 گۆڵ
- یوسف ئەمین 2 گۆڵ
- ئەمیر عەمماری 2 گۆڵ
- ئاکام هاشم 1 گۆڵ
- بەشار رەسەن 1 گۆڵ
- زەید تەحسین 1 گۆڵ
- ئوسامە رەشید 1 گۆڵ
- حسين عەلی 1 گۆڵ
- حەسەن عەبدولکەریم 1 گۆڵ
- بەهەڵەی بەرگریکار 1 گۆڵ
*** *** ***
ئامادەکردنی: پەیام فتح اللە - 2025/11/20

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages