سابات سپۆرت- لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، یاریزانی ئەمریکی ئینتەر میامی، خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئەمریکی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا خەڵاتی لاندۆن دۆناڤانی پێبەخشرا.
لیۆنێل مێسی خەڵاتی لاندۆن دۆنۆڤانی لەگەڵ منداڵانی ئەکادیمیای ئینتەر مەیامی و کوڕەکانی نمایش کرد.
منداڵەکانی مێسی لە یاریگای تیپەکە لە شاری میامی خەڵاتەکەیان پێشکەش بە باوکیان کرد و یاریزانانی ئەکادیمیای یانەکەش ئامادەبوون.
مێسی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتەکە دەربڕی و لە میانی وتارەکەیدا بۆ یاریزانە گەنجەکانی ئەکادیمیای یانەکە لێدوانێکی دا و وتی: “بەڕاستی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە شانازییە سەیرکردنی مەشق و ڕاهێنانی منداڵان شتێکە کە پڕم دەکات لە شانازی”.
لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا چەند گۆڵی لەگەڵ ئینتەرمیلان هەیە؟
لە کۆی 37 یاری ليۆ میسی تەنها لە 22 یاریدا بهژداربێت توانی 21 گۆڵ بۆ تیپەکەی ئینتەر میامی لە پاڵەوانێتی خولی ئەمریکی تۆمار بکات، جگە لەوەی توانیهتی 11گۆڵ دروست بكـات.
ئهوه جێی ئاماژهیه لیۆنێل مێسی یەکەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ کە 10ـجار خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی بردووەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق