مۆرینیۆ بە لێدوانێکی ئاگرین وەڵامی گاڵتەجاڕییەکەی گواردیۆلای دایەوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/12/06

مۆرینیۆ بە لێدوانێکی ئاگرین وەڵامی گاڵتەجاڕییەکەی گواردیۆلای دایەوە


سابات سپۆرت- مۆرینیۆ بە لێدوانێکی ئاگرین وەڵامی گاڵتەجاڕییەکەی گواردیۆلای دایەوە و وتی: لانی کەم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەرەفمەندانە سەرکەوتنم بەدەستهێنا.

خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری تورکی یانەی فێنرباخچە، وەڵامی لێدوانەکانی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی سەبارەت بە لێکچوونەکانی نێوانیان دایه‌وه‌، خۆی به‌وه‌ جیاكرده‌وه‌ “ئەو وەک مۆرینیۆ نابێت”.

پیپ باسی لە بەراوردکردنی لەگەڵ مۆرینیۆ کرد و وتی: منیش وەک مۆرینیۆ دەست دەکەم بە دابەزین؟ من ٦م بردەوە، کەواتە تەواو وەک یەک نییە، وایە؟
بێگومان ئەم قسانە گەیشتە گوێی ڕاهێنەرە پورتوگالییە تەمەن ٦١ ساڵەکە، بەڵام پێدەچوو ناڕازی بێت و لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بە توندی وەڵامی دایەوە و وتی: دوێنێ گواردیۆلا شتێکی پێ وتم ئەو ٦ نازناوم بەدەستهێنا و منیش ٦ نازناوم بەدەستهێنا ، بەڵام بە دەستپاکی و شەرەفەوە سەرکەوتنم بەدەستهێنا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر دۆڕام، پیرۆزبایی لە بەرامبەرەکەم دەکەم، چونکە لە من باشتر بوو، بەڵام نامەوێت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ١٥٠ داوای یاساییدا سەرکەوتن بەدەستبهێنم.

ئەم لێدوانەی مۆرینیۆ ئاماژەیە بۆ ئەو 115 تۆمەتەی کە خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر مانچستەر سیتی خستووەتەڕوو، کە پەیوەندییان بە سەرپێچییە داراییەکانی یاری دادپەروەرانە و ناڕێکی دارایی لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا هەیە.

هێشتا دەرئەنجامی ئەو تۆمەتانە دوورە لە یەکلاکردنەوە، بەو پێیەی دۆسیەکە لەبەردەم دادگا هەڵپەسێردراوە و پێشبینی ناکرێ لە زووترین کاتدا پێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بڕیارەکە ڕابگەیەنرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت سزای توند بەسەر سیتیدا بسەپێندرێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages