سایابت سپۆرت-هاندەرانی لیڤەرپوول بەردەوامن لە پاڵپشتی سەڵاح بەرامبەر ئیدارەی لیڤەرپوول
هاندەرانی لیڤەرپوول بەردەوام بوون لە پاڵپشتییەکانیان بۆ محەممەد سەڵاح ئەستێرەی میسری، لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی، لە ئەنفێڵد، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕی ١٣ی خولی نایابی ئینگلیزی.
دوای ئهوهی سڵاح خاوهن گۆڵ و دروستکردنی گۆڵێک بوو بهرامبر مان ستی.
ڕاستەوخۆ دوای گۆڵەکە، هاندەرانی لیڤەرپوول گۆرانییە بەناوبانگەکەی سەڵاحیان وتەوە، ئەمەش وەک نیشانەی پشتگیریکردنی فیرعەونی میسری، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاستە نایابانەی کە لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات.
گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.
سەڵاح لە لێدوانەکانی پێشوودا ناڕەزایی خۆی دەربڕیبوو سەبارەت بە وەرنەگرتنی ئۆفەری نوێکردنەوەی تا ئێستا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەگەری ڕۆیشتنی لە هاویندا زیاترە لە چانسی مانەوەی لەگەڵ یانەی سورپۆشهکه
سلاح ئێستا لهگهڵ لیڤهرپوول خاوهنی 11گۆڵه دووهم کۆڵکاری پرێمهرلیگه دوای هالاند که خاوهنی 12گۆڵه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق