ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی باس لە ڕۆڵی میدیاکان دەکات لە یارمەتیدانی لیڤەرپوول - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/30

ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی باس لە ڕۆڵی میدیاکان دەکات لە یارمەتیدانی لیڤەرپوول

سایابت سپۆرت- فۆدن ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئينگلیزی، بۆ ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا (PA Media): ئه‌مرۆ شەممە، ڕایگەیاند کە سەری سوڕماوە لە ڕکابەریکردنی لیڤەرپوول بۆ نازناوی خولی ئینگلیزی لەم وەرزەدا، ئاماژەی بە ڕۆڵی میدیاکان کرد لە یارمەتیدانی یانەی ليڤه‌رپوول بۆ ڕکابەریکردن لەم وەرزەدا.

فۆدن ئاماژەی بەوەشکرد، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی لیڤەرپوول، نابێت ئەم (کێبڕکێی خولەکە) ببێتە شتێکی سەرسوڕهێنەر، ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگینەدانی میدیاکان لەسەریان یارمەتیدەر بووە.

یاریزانە مانچستەر سیتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەم وەرزەدا بوونە ژێر ڕادار، بەو پێیەی ميدياكان و خه‌ڵكێكی زۆر باسی سیتی و ئارسناڵ و ململانێیان بۆ نازناوەکە دەکرد، هەروەها زۆر باسی لیڤەرپوولیان نەدەکرد، بۆیە پێموایە ئەوە یارمەتیان داوە بە شێوەیەک، وەک چۆن فشارێکی کەمتریان لەسەر شانیان بووه”.

لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە لیڤەرپوول وتی: ئەوان کاری زۆر باشیان کرد لەگەڵ ئەو تیپەی کە هەیانە ، بەڵام دەزانم لیڤەرپوول هەمیشە ئاماده‌یه‌ بۆ ئەوەی ڕکابەری لەسەر نازناوەکە بکات.

سەرەڕای دابەزینی ئەم دواییەی تیپەکە و دووچاری 5 دۆڕان و یەکسانبوون لە کۆتا 6 یاریدا، فۆدن هێشتا دڵنیایە لەوەی تیپەکە دەتوانێت هاوسەنگی خۆی بەدەستبهێنێتەوە و پێش ڕکابەرەکانی بكه‌ووێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages