بڕیار و راسپاردای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/10

بڕیار و راسپاردای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان.

شە ممە 9 _ 11 _ 2024 به ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :

1 _ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ناوبژیوانانی کوردستان دووپات دەکاتەوە، لێرە رایدەگەیەنین هەر ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەیەک یاخود سەرپەرشتیار یان راهێنەر و دەستەی راهێنەران یان هەر یاریزانێک و هەرکەسێک پەیوەندی بە یانەکەوە هەبێت وە یاخود لە پەڕەی تایبەتی یانەکان هێرش بکەنە سەر ناوبژیوان و باسی ناوبژیوانی یاریی بکەن ئەوا تووشی سزا دەبن، هەر یانەیەک سکاڵای هەیە لە سەر ناوبژیوان بە نووسرا و بە بەڵگە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی بنێرێت و ئێمەش لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانەوە کاری لە سەر دەکەین .

2 _ بۆ سەرجەم یاریزانانی خولەکانی کوردستان، هەر یاڕیزانێک ئازادە پەڕەی گرێبەستەکەی بێنێتە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە مەبەستی پەسەند کردنی و رێژەی % 5ـی گرێبەستەکەی بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەبێت، لە بەرامبەردا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داکۆکی لە مافەکانی دەکات بەپێی ناوەڕۆکی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ یانەکەی واژۆی کردووە، هەر یاریزانێکیش گرێبەستەکەی لای ئێمە پەسەند نەکات ئەوا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناتوانێ داکۆکی لە مافەکانی بکات .

3 _ پەسەند کردنی نووسراوی یانەی ئاڕاڕات بە بەشداری نەکردنیان لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025، دابەزاندنی بۆ ریزی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 .

4 _ ئاگاداری سەرجەم سەرپەشتیارانی وەرزی رابڕدووی خولی نایاب و خولی پلە یەک دەکەینەوە کەوا رۆژی دووشەم 11 _ 11 _ 2024 کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن بە مەبەستی کۆبوونەوە .
5 _ بانگهێشتکردنی ( ئاشتی ئیدریس ) یاریزانی یانەی برایەتی بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رۆژی دووشەممە 11 _ 11 _ 2024 کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ.

6 _ سەبارەت بە یاری نێوان ئاکرێ و چوارقوڕنە :
آ _ بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان بە قسەی نەشیاو ( تەهدید ) کردنی، بریاردرا بە پێبژاردنی ( ئاگرین وسو) یاریزانی یانەی چوارقوڕنە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار و راگرتنی بۆ یەک یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی .
ب _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بریاردرا بە پێبژاردنی ( ئارام ئیسماعیل ) یاریدەدەری راهێنەری چوارقوڕنە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار .
ج_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بریاردرا به پێبژاردنی (کۆزیر محەمەد ) کارگوزاری یانەی چوارقوڕنە بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار .
7 _ سەبارەت بە یاری نێوان سەیدسادق و هەولێر لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان،ئاگاداری یانەی سەید سادق دەکەینەوە کەوا :
آ _ دروستکردنی رێڕەوی هاتووچۆکردنی یاریزانان بۆ نێو یاریگا.
ب _ پاککردنەوەی توالێتەکانی یاریگا .
ج_ دابینکردنی ژووری تایبەت بە ناوبژیوانان .
د _ دابینکردنی پێداویستیەکانی ژووری خۆگۆڕینی ناوبژیوانان .

بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم خاڵانەی سەرەوە جێبەجێ نەکات تووشی سزا دەبێت و یارییەکانیشی دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی یاریگای خۆی .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages