سابات سپۆرت- فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید ئاماژەی بە کاریگەری ماندوێتی جەستەیی کرد کە لە ئەنجامی سەرقاڵی یارییەکانەوە لەسەر یاریزانان دروست دەبێت، جەختیشی کردەوە کە نەبوونی پشوو بۆتە مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر ژیانی وەرزشی تۆپی پێیان و تەندروستی گشتییان.
لە میانی لێدوانەکانیدا پێرێز وتی: کەمی پشوودان کاریگەری نەرێنی لەسەر یاریزانەکان هەیە، بۆ نموونە جود بێلینگهام لە تەمەنی 21 ساڵیدا، پێشتر 251 یاری ئەنجامداوە بە پێچەوانەوە، کاتێک دەیڤد بێکهام هەمان تەمەنی بوو، تەنها 54 یاری کردبوو.
پێرێز ڕوونیشیکردەوە، ئەم جیاوازییە گەورەیە ڕەنگدانەوەی ئەو فشارەیە کە یاریزانان ڕووبەڕووی دەبنەوە لەم سەردەمەی ئێستادا، بەو پێیەی لە پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا دەخرێنە سەر بەرپرسیارێتی قورسەوە بەبێ ئەوەی دەرفەتی پێویستیان پێبدرێت بۆ چاکبوونەوە.
زیاتر گوتی، ئەم ژمارانە ئاماژەن بۆ زیادبوونی بەرچاوی ئەو بارگرانییە جەستەییەی کە ئەمڕۆ یاریزانە لاوەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا کاریگەری درێژخایەن لەسەر ژیانی یاریزانان دەبینین، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی یاریزانان و زیادبوونی برینەکان."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق