دوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ڕەوانەی قەتەر ده‌كرێن - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/25

دوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ڕەوانەی قەتەر ده‌كرێن

سابات سپۆرت- وتەبێژی ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، ئەحمەد ئەلموسەوی، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ڕەوانەی قەتەر ده‌كرێن بۆ دەستنیشانکردنی پێکانەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.

ئەلموسەوی رایگه‌یاند، “یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا یاریزانان زەید تەحسین و ئوسامە ڕەشید بنێرن بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پێویست و دیاریکردنی ئەو پێکانەی هەردووکیان تووشی بووە، هەروەها ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر .”

ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانان زەید تەحسین و ئوسامە ڕەشید لە کاتی گەیشتنیان بۆ قەتەر لە نەخۆشخانەی ئاسپتەر داخڵ دەکرێن، ئاماژەی بەوەشکرد، "نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەندە و ئاستێکی گەشەسەندنی پزیشکی هەیە و دەکەوێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان". یاریزانەکان بۆ دەستنیشانکردنی پێکانەکە بۆ ئەوەی بە خێرایی بگەڕێننەوە بۆ باری ئاسایی خۆیان”.

ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌ یه‌ هەڵبژاردەی عێراق لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو شانبەشانی حەوت هەڵبژاردەی کەنداو بەشداری بیست و شەشەمین پاڵەوانێتی کەنداوی کوێت دەکات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages