رۆژانە وەرزشی کاردیۆ ئه‌كه‌یت؟سودی کاردیۆ چیه‌. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/07/23

رۆژانە وەرزشی کاردیۆ ئه‌كه‌یت؟سودی کاردیۆ چیه‌.


‎بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی گۆتنبێرگ لە سوێد، وەرزشی کاردیۆ مەترسیی تووشبوون بە 9 جۆری شێرپەنجە لە پیاواندا

 کەمدەکاتەوە ‎زاراوەی "کاردیۆ" ئاماژەیە بۆ هەر چالاکیەکی جەستەیی یان وەرزشێک کە لێدانی دڵ زیاد بکات و ببێتە هۆی ئەوەی دڵ بە زۆر خوێنی زیاتر پەمپ بکات، وەک ڕاکردن، پاسکیلسواری، مەلەکردن، یان ڕۆیشتن بە پێ. بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست سوود لە وەرزشەکانی کاردیۆ وەربگریت، پێویستە بە بەردەوامی بۆ ماوەیەک کە لە ٣٠ خولەک کەمتر نەبێت، ٥-٧ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ئەنجامی بدەیت.

 ‎ سوودی تەندروستی وەرزشی کاردیۆ ‎سوودە تەندروستییەکانی کاردیۆ بریتین لە: ‎ڕۆیشتنی خوێن بۆ شانەکان و ئەندامەکانی لەش زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان دروستبوونی خوێن مەین کەمدەکاتەوە. ‎توانای هەستکردن و مەعریفی مێشک بەرز دەکاتەوە، هەروەها توانای تەرکیزکردن و یادەوەری باشتر دەکات. ‎توێژینەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە ئەنجامدانی وەرزشی کاردیۆ زۆر کاریگەرە لە کەمکردنەوەی تێکچوونی کارکردنی مێشک لەگەڵ تەمەندا، هەروەها لە نەخۆشی ئەلزەهایمەریش دەتپارێزێت. ‎چڕی ئێسک زیاد دەکات و لە پووکانەوەی ئێسک، شکانی ئێسک، یان هەوکردنی جومگەکان دەپارێزێت. ‎پسپۆڕانی خۆراک زۆر پێشنیاری کاردیۆ دەکەن وەک ڕێگەیەکی سەلامەت و کاریگەر بۆ دابەزاندنی کێشی لەش لە هەمان کاتدا بارستەی ماسولکەکان دەپارێزن. ‎ڕاهێنانی کاردیۆ دەتوانێت بژاردەیەکی چارەسەری سەرکەوتوو بێت بۆ ئەو کەسانەی کە بەدەست ماندوێتی درێژخایەنەوە دەناڵێنن. ‎مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە، بەو پێیەی یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی گلوکۆزی خوێن دەدات بەپێی ئاستی ئاسایی، هەروەها توانای کارکردنی پەنکریاس بەرز دەکاتەوە. ‎ڕاهێنانی کاردیۆ توانای سێکسی باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی تێکچوونی کۆئەندامی زاوزێ کەمدەکاتەوە. ‎یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات، بۆیە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە تێکچوونە دەروونییەکان بە تایبەت دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بەکاردەهێنرێت. ‎ڕاهێنانی کاردیۆ یارمەتیت دەدات بۆ خەوتنی ئارام و ڕێگری لە کەمخەوی یان تێکچوونی تری خەو.











ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages