ژەمەخۆراکی وزەبەخشی بەیانیان - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2023/03/27

ژەمەخۆراکی وزەبەخشی بەیانیان

ژەمەخۆراکی وزەبەخشی بەیانیان

یەکەم:
شۆڤان، لەگەڵ ماست و میوەدا.
٢ پەرداخ شۆڤان لەگەڵ ٢ پەرداخ شیر (گەرم یان سارد) تێکەڵ بکەن. دواتر لەگەڵ ماستی یۆنانی و یەک یان دوو میوە، کە حەزی لێ دەکەن وەک شلیک، گێلاس، یان مۆزدا بیخۆن.

دووەم:
شوکلاتی تاڵ لەگەڵ یەک دانە میوەی هاڕراودا تێکەڵ بکەن و بیخۆن. ئەمە وزەبەخشە و یەکێکە لە باشترین دژەئۆکسێنەرەکان. جگە لەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و مەترسیی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دڵ و سووڕی خوێن.

سێیەم:

سپێنەی هێلکە لەگەڵ سەوزەدا؛
ئەمە ژەمەخۆراکێکی پڕ پڕۆتینە. ٢ دانە سپێنەی هێلکەی کوڵاو لەگەڵ سەوزەواتدا تێکەڵ بکەن وەک ئیسفەناج، بیبەری شیرین، پیاز، کەلەرم یان ئاواکادۆ لەگەڵ بڕێک پەنیردا تێکەڵ بکەن و پاشان ئەم ژەمەخۆراکەی بەیانی پێش ڕاهێنانی لەشجوانی نۆش بکەن.

——————

نووسینی: دکتۆر ھیوا ئەحمەد (ڕاھێنەری ھۆڵی لەشجوانیی بیارەی شەریفە)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages