زیدان نزیکە لە گەڕانەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/12/20

زیدان نزیکە لە گەڕانەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان.

سابات سپۆڕت /ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، ڕاهێنەرە دێرینەکەی فەرەنسی، زێدان نزیکە لە گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانی وەک ڕاهێنەر جارێکی دیکە لە ماوەی داهاتوودا.

زیدان لە هاوینی 2021 دوای کۆتایی هاتنی خولی دووەمی لەگەڵ یانەی شاهانە وەک ڕاهێنەر مەشقەکانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی جێهێشتبوو، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە تا ئێستا ڕاهێنانی هیچ تیپێکی دیکەی نەکردووە.

وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەرەنسی، زیدان نزیکە لە گەڕانەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان لە ماوەی داهاتوودا، دوای ئەوەی دیدیە دیشامپ داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا دیاری دەکات.

دیشامپ لە یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لەسەر دەستی ئەرجەنتین بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٤-٢ دۆڕابوو، دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی ٣-٣ یەکسانبوون.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دیشامپ لە ماوەی مانگی یەکدا لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی فەرەنسا، نۆئێل لۆگرات کۆدەبێتەوە و هەڵوێستی خۆی دیاری بکات.

بەڵام ڕۆژنامە فەرەنسییەکە پشتڕاستی کردەوە کە هەموو ئاماژەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دیشامپ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کەڵەشێرەکان تا یۆرۆی ٢٠٢٦.

کە ئەمەش وا دەکات زیدان زیاتر چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی خەونی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەست بهێنێت، بەڵام ڕۆژنامەکە دووپاتی کردووەتەوە کە زیدان دەبێت لەم حاڵەتەدا پێگەی خۆی دیاری بکات بە قبوڵکردنی یەکێک لەو ئۆفەرانەی کە لە تیپە ئەوروپییەکانەوە پێشکەشی دەکرێت لە ماوەی ئەم حاڵەتەدا ماوەی داهاتوو بۆ وەرگرتنی سەرکردایەتی تەکنیکی.

هەروەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردبوو کە مانچستەر یونایتد هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە فەرەنسییە دەدا پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەری هۆڵەندی، ئێریک تێن هاگ بکات، لەکاتێکدا، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یۆڤانتۆسی ئیتاڵییش لە وێنەکەدا ئامادەیە، دوای ئەوەی بیانکۆنێری لە قۆناغی کۆمەڵەکان دوورخرایەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەشانی ئێستا بە سەرکردایەتی ڕاهێنەر ماسیمیلیانۆ.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە هەڵبژاردەی بەرازیل بیر لەوە دەکاتەوە زیدان وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی هەڵبژاردەی یەکەمی تۆپی پێ وەک جێگرەوەی تیتی ڕاهێنەری پێشووی بەڕازیلی دەستنیشان بکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages