جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا به نیازی گۆرانکاریە لەمۆندیال - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/12/20

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا به نیازی گۆرانکاریە لەمۆندیال

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بەنیازە 3 ساڵ جارێک مۆندیال بەڕێوەببات.

سابات سپۆڕت /  بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"، ئینفانتینۆ قەناعەتی بەوە هەیە کە یاساکانی یارییەکە لەگەڵ دامەزراندنی مۆندیال لە وەرزی زستاندا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە وەرزشەکە دەتوانێت بەردەوام بێت لە گەشەکردن، هەربۆیە پلانی هەیە هەموو جارێک مۆندیال بەڕێوەببات ۳ ساڵ.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانەکەی ئینفانتینۆ بریتییە لە ئەنجامدانی مۆندیالی یانەکان و پێشبڕکێکانی دیکەی کیشوەری بۆ هەڵبژاردە نیشتمانییەکان، لە ساڵانی دیکەدا کە شایەتحاڵی بوونی مۆندیال نین.

ڕوونیشیکردەوە، تا دوای مۆندیالی 2030 نەتوانرا گۆڕانکاری لە پلانەکانی ڕکابەرییەکاندا بکرێت، بەتایبەتی کە گفتوگۆکانی نێوان فیدراسیۆنەکان لەسەر ساڵنامەی نێودەوڵەتی لە 2024 تا 2030 نزیکە لە تەواوبوون، هەرچەندە گفتوگۆی پێشنیازی ئینفانتینۆ لە پشت پەردەوە دەستیپێکرد.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینفانتینۆ بەنیازە بۆ ماوەی ٣ خولی تەواو وەک سەرۆکی فیفا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، ئەمەش واتە تا ساڵی ٢٠٣١ لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

 وە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" ئاشکرای کردووە کە ئەم پێشنیازە لەلایەن وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا پاڵپشتی دەکرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت ڕووبەڕووی دژایەتی فیدراسیۆنەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باشوور ببێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages