بەفەرمی شوان مامۆ وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/07/25

بەفەرمی شوان مامۆ وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند

شوان مامۆ لەتەمەنی 36 ساڵی وازهێنانی خۆی لەتۆپێ پێ ڕاگەیاند وەک بەڕێوەبەری یانەکە لە تپی تۆپی پێی عێراق دەست نیشان کرا

پێگەی فەرمی یانەی وەرزشی هەولێر ڕایگەیاند  کە یاریزان و کاپتن شوان مامۆ لەتەمەنی 36 ساڵی وازهێنانی خۆی لەتۆپێ پێ ڕاگەیاند وەک بەڕێوەبەری یانەکە لە تپی تۆپی پێی عێراق دەست نیشان کرا،  شوان مامۆ چەندین وەرزە لەیاریکردن بەردەوامە چەندان نازناو دەسکەتی گرینگی بەدەست هێناوە لەوانە چوارجار لەگەڵ یانەی هەولێر بۆتە پاڵەوانی خولی یانەنایەبەکانی عێراق و بەژداری لەپاڵەوانیەتی جامی ئاسیاکردوە لەگەڵ یانەی هەولێر وە پلەی دووەمی لەگەڵ یانەی هەولێر بەدەست هێناوە لەجامی یەکێتی ئاسیا ، وەبۆماوەی سێ وەرز لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر و دوو وەرزیش لەگەڵ یانەی زێڕەڤانی یاریکردوە لەخولی یانەنایەبەکانی کوردستان ، دواتر وەک کاپتنی یانەکە گەڕاوەتەوە یانەی قەڵاومنارە ئەمڕۆش بەفەرمی وازهێنانی یەکجارەکی لەکاروانی وەرزشی لەتۆپی پێ ڕاگەیاند


شوان مامۆ 

لە دایکبووی: هەولێر، ١٩٨٥

ساڵانی یاری کردن: (٢١) ساڵ

ئەو یانانەی یاری بۆ کردووە: 

- لاوانی یانەی هەولێر لە نێوان ساڵانی (٢٠٠١-٢٠٠٣)

- یانەی هەولێر: کاپتن شوان (١٥) وەرز لە دوو کاتی جیاواز یاری بۆ یانەی هەولێر کردووە، کە ماوەی یەکەمی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٣- ٢٠١٣) بوو، وە ماوەی دووەمی لە نێوان ساڵانی (٢٠١٧-٢٠٢٢) بوو.   

- یانەی زێرەڤانی: ٢ وەرز (٢٠١٣-٢٠١٤، ٢٠١٤-٢٠١٥).

- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ وەرز (٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧) .

ژمارەی گۆڵەکان: لە ماوەی (١٥) وەرزی یاری کردنی بۆ یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێڕاق خاوەنی (٢٧) گۆڵە .

نازناوەکان

- یانەی هەولێر:

+ (٤) جار لەگەڵ یانەی هەولێر نازناوی خولی نایابی عێڕاقی لە وەرزەکانی (٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨، ٢٠٠٨-٢٠٠٩، ٢٠١١-٢٠١٢) بەدەستهێناوە.

+ (١) جار نازناوی خولی نایابی کوردستان لە وەرزی (٢٠٠٩-٢٠١٠).

+ (١) جار پلەی دووەم لە جامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، وەرزی (٢٠١١-٢٠١٢).

- یانەی زێرەڤانی: پلەی یەکەم لە خولی نایابی کوردستان + جامی کوردستان.

یەکەم یاری: 

یەکەم یاری بۆ یانەی هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو لە یارییەکی دۆستانە لە دژی یانەی موسڵ کە یانەی هەولێر (٢-٠) سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

دواهەمین یاری:

دواهەمین یاری بۆ یانەی هەولێر لە رێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٣ بوو لە دژی یانەی کەرخ لە خولی نایابی عێڕاق کە هەولێر (٢-١) سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی کوردستان: 

لە چەند پاڵەوانێتی و یارییەکی دۆستانە یاری بۆ هەڵبژاردەی کوردستان کردووە و گۆڵکاری جامی ڤیڤا بووە بۆ هەڵبژاردەی هەرێمەکان لە ووڵاتی ماڵتا لە ساڵی ٢٠١٠.

ئەرشیفی راگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages