سابات سپۆڕت ، عەلی جەبار جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دووپاتیکردەوە کە فیدراسیۆنەکە هەوڵدەدات خولێکی ڕێکخراو و تەندروست دابمەزرێنێت کە بەشداربێت لە پێشخستنی تۆپی پێمان لە داهاتوودا.
جەبار وتیشی: ژمارەی ئەو تیپانەی بەشداری لە خولی نایابی عێراق یان هەر ناوێكی تردا دەكەن 20 تیپ دەبێت چونكە پەیڕەوی ناوخۆی فیدراسیۆن كە لەلایەن ئەنجومەنی گشتیەوە پەسەندكراوە پابەند دەكات بە دامەزراندنی كێبڕكێی ئاستی یەكەمی 20 تیپ، و گۆڕینیش پێویستی بە أ دەنگی پەسەندکردن لەلایەن ئەنجومەنی گشتیەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێوه‌رى مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و یانانه ده‌كرێت كه له ئاستى یه‌كه‌مدا به‌شدارى خوله‌كه ده‌كه‌ن له هه‌نگاوێكدا بۆ په‌ره‌پێدانى كێبڕكێیه‌كان و كردنى ده‌ركه‌وتنى به‌شێوه‌یه‌كى شایسته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یاریی كۆتایی جامی عێراق بۆ وه‌رزی 2021/2022 له شانزه‌ی ئه‌م مانگه له یاریگای حه‌بیبیه لە شاری بغدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها دواكه‌وتنه‌كه‌ش به‌هۆی گونجاوی ئاماده‌كارییه‌وه بۆ یاری كۆتایی و وه‌رگرتنی سپۆنسه‌ر هاتووه.
عەلی جەبار جێگری یەكەمی سەرۆكی فیدراسیۆن لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: فیدراسیۆن كار بۆ دامەزراندنی خولی پرۆفیشناڵ دەكات بۆ وەرزی داهاتوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق