ئەمـرۆ دوو شەممە (2022/2/21 ) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1-بۆ گشت سەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان پێویستە بە باشترین شێوە ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن لە کاتی دیاریکراو لە یاریگا ئامادە بن ، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن و تووشی سزا دەبن .
2-سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی یاری نێوان چوارقوڕنە و رانیە :
- دوورخستنەوەی راهێنەری یانەی چوارقوڕنە بە یاوەری نەکردنی تیپەکەی بۆ یەک یاری .
-دوورخستنەوەی راهێنەری یانەی رانیە بە یاوەری نەکردنی تیپەکەی بۆ یەک یاری .
- دوا ئاگاداری بۆ هەردوو یانەی چوارقوڕنە و رانیە بە کۆنترۆلکردنی هاندەرانی یانەکانیان ، وە پێویستە هاندەرانیان گیانی وەرزشی و دروشمی ئاشتی بەرزبکەنەوە و قەبوڵی ئەنجامی یارییەکانیان بکەن . بە پێچەوانەوە سزای قورستر دەدرێن .
-گواستنەوەی یاری داهاتووی یانەی چوارقوڕنە بۆ شاری هەولێر بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر .
- سوپاسی کارگێری هەردوو یانەی چوارقوڕنە و رانیە دەکەین کە رۆڵی باشیان گیڕاوە .
- - سوپاسی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەکەین کە رۆلێکی کاریگەر و تایبەتیان هەبووە لە کۆنترۆلکردنی یاریگا .
- رۆلی بەڕێز( صباح صالح ) سەرۆکی پێشووی یانەی رانیە بەرز دەنرخێنین .
- سوپاسی سەرجەم یاریزانانی هەردوو یانە دەکەین .
3-گواستنەوەی یاری هەڵەبجە و خانەقین بۆ یاریگای یانەی دەربەندیخان لەسەر داوای هەردوو یانە .
4- هەفتەی داهاتوو یارییەکانی قۆناغی 8 ی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق