رۆژی شەممە لە گەڕی شازدەهەمی خولی پلەیەکی عێراق پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگایی فەرماندەیی میوانداری یانەی ناسریەی خاوەن پلەی دووەمی ڕیزبەندی کرد و یاریەکە بە بەرانبەر بوونی هەردوولا بە گۆڵێک کۆتایی هات
لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠-٢-٢٠٢٢ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای بە دواداچوون بە فەرمی پەڵپی لە یانەی ناسریە گرت بەهۆی پۆشینی درێسی ژمارە (١٠٠) لەلایەن هێرشبەری یانەکەیان (فؤاد سلامی) بە ڕەگەز نەیجیری کە ناوبراو دوای گەیشتنی بە چەند ڕۆژیک پەیوەندی کرد بە یانەکەیان و بە شێوەی سەرەکی لە بەرانبەر پێشمەرگەی سلێمانی یاریکرد کە ئەمە پێچەوانەی یاسایە.
دوای ئەوەی لیژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەموو بەڵگەکانی سەبارەت بە پەڵپەکە وردبینی کرد بە پێی یاساکانی کوراسی تایبەت بە خولەکانی تۆپی پێی عێراق بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە مادەی (٣) بڕگەی ٢٧ ئاماژەدەکات ( ژمارەی درێسی یاریزانان لە (١) بۆ (٩٩) دەبێت و لەسەر درێسەکە بە شێوەیەکی ڕوون دەربکەوێت بەپێچەوانەوە یانەکەی بە ئەنجامی ٣ گۆڵی بێوەڵام بە دۆڕاو هەژمار دەکرێت)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق