بەوێنە:گرینگترن لێدوانەکانی نزار محروس راهێنەری نوێ هەولێر. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/12/24

بەوێنە:گرینگترن لێدوانەکانی نزار محروس راهێنەری نوێ هەولێر.

سابات سپۆرت - ئەمـرۆ هەینی كۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ راهێنەری نوێ یـانەی هەولێر ئەنجامدرا 
گرینگترین لێدوانەكـانی نزار محروس
تیپەکە کێشەی یەکجار گەورەی هەیە ئەگەر سەیربکەین زۆرترین گۆڵی خواردووە کە دەرخەری ئەوەیە کێشەی هێڵی بەرگریمان هەیە، وە کەمترین گۆڵیان تۆماکردووە و زیاتر لە 6 یاریە گۆڵیان نەکردووە دیسانەوە ئەمەش کێشەیەکی ترە کە نەقس هەیە لەهێڵی پێشەوە.

دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ هەولێر و ئێمە یادگاری جوانمان لەگەڵ ئەو شارە و ئەو یانەیەدا هەیە، بەداخەوە ئێستە یانەکە لە دۆخێکی باش نییە، یانەی هەولێر شایەنی ئەو شوێنە نییە و دەبێ لە جێگەیەکی باشتر بێت.

پێویستە هەموومان بە یەکەوە ئیدارە، ستافی راهێنەران، یاریزانان، راگەیاندنکاران و هاندەران بە یەک دەست لە پێناو باشتر کردنی دۆخی یانەی هەولێر کار بکەین ناچێتە ئەقڵ لە پێکهاتەکەت تەنها 27 یاریزانت هەبێ و چواریان گۆڵپارێز بن ئینجا بەشداری خولێکی درێژخایەن و جامی عێراق بکەیت.

هیچ سیستەم و پلانێک لەدانانی ئەو پێکهاتەیە نیە تەنها 8 بەرگریکارت هەیە پێنجی دڵی بەرگری و دوو باڵی ڕاست و یەک باڵی چەپ بەڵام 13 ناوەڕاستکارت هەبێ.

دەبێت لەهەر مەرکەزێک دوو یاریزانی باشت هەبێت لەگەڵ یەدەگێک ئاستی مامناوەندبێ.
یاریزانێک کە بەرووحیەت یاری نەکات با لەهەولێر نەمێنێت، بەتایبەت یاریزانە کوردەکان ئەمە دەرفەتێکە پێتاندراوە
گرێبەست کردن نابێ بەپێی ناو بێت و پارەی پێبدرێ بەڵکو دەبێ لەگەڵ شێوازی تیپەکە نزیکبێ و ئاستی باشبێ
شێوازی هونەری یاریکردن تیپەکە شتێک نیە بەدوو رۆژ چابکرێ و بەڵکو کات و کەرەستەی پێویستە.

پاش لێدوانەكـانی راهێنەر  نزار محروس ، دەستەی ڕاهێنەران بە دەزگاكانی راگەیـاندكاران ناسێندرا، كە پێك هاتوون لە مـانەی خاوارەوە .

ئەحمەد شکوور ـ سەرپەرشتیاری تیپ
نزار مەحروس ـ راهێنەر
سائد سویدان ـ یاریدەدەری راهێنەر
سامر ریحانی ـ راهێنەری گۆڵپارێزان
دڵشاد ئەحمەد ـ یاریدەدەری راهێنەر

فۆتۆ سابات سپۆرت - سانی ناصیح

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages