سابات سپۆرت - کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، سەبارەت بە دۆخی یـانەی هەولێر لە هەموو رووێکەوە، بە تایبەت پرسی دارایی و ئەو قەرزانەی لەسەر یانەکە کەڵەکە بووە.
دکتۆر وەلید عارەب سەرۆکی یانەی هەولێر ..
"ئێمە لە بەرپرسیاریەتی راناکەین، لە داهاتوو یانەکە دەبەینە قۆناخێکی نموونەیی، ئەو قەرزە کۆنەی لەسەر یانەی هەولێر هەیە، ئێمە لێی بەرپرسیار نین و ناتوانین بە داهاتی یانەکەمان بیدەینەوە".
"ئێمە لە بەرپرسیاریەتی راناکەین، لە داهاتوو یانەکە دەبەینە قۆناخێکی نموونەیی، ئەو قەرزە کۆنەی لەسەر یانەی هەولێر هەیە، ئێمە لێی بەرپرسیار نین و ناتوانین بە داهاتی یانەکەمان بیدەینەوە".
ئاڵا دێدەوان ئەمینداری دارایی یانەی هەولێر، لە ئێستەدا یانەی هەولێر بڕی چوار ملیار دیناری عێراقی قەرزارە.
دیدار حامد سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوون، ئێمە جگە لە پارەی تابلۆمۆل سوود لە هیچ پارەیەکی تر وەرناگرین، هەندێك لە دووکانەکان پارەی دووساڵ ، وەرگیراوە، بۆ نموونە رێستورانتی تودی،دووکان هەیە، بە کرێ دراوە کەچی نە گرێبەستی دیارە نە پارەشی داوە، دووکان هەیە لە جیاتی قەرز بە کرێ دراوە.
ئەحمەد شوکر سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی هەولێر بەشداربوو لە خولی عێراق
"ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیا لەسەر هێنانی یاریزانان و دوورخستنەوەی یاریزانانی یانەی هەولێر بڵاو بووەتەوە دوورە لە راستی، تا ئێستە یانەکەمان لەگەڵ هیچ یاریزانێك رێک نەکەوتووە".بەلام لەگفتۆگۆی بەردوام دەبین لەسەرخواستی راهێنەر بۆهێنانی چەند یاریزانێكی بەتوانا
فۆتۆ سابات سپۆرت-سانی ناصیح
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق