سابات سپۆرت - یانەی هەولێر هەواڵێکی میدیاکانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و رایدەگەێنێت: دوای سەرکەوتنی یانەی هەولێر لە یاری ئەمڕۆ بەرامبەر بە یانەی شوڕتە لە قۆناخی ١٦ ـی جامی عێڕاق، لەگەڵ ئەوەی ئێمە وەک یانەی هەولێر و دەستەی هاندەرانمان بە جوانترین شێوە لە پێشوازییان بووین، بەڵام بەداخەوە هاندەرانی یانەی میوان بەرگەی دۆڕانەکەیان نەگرت و لە خۆشی هاندەرانی یانەی هەولێریان کەمکردەوە و، هەڵسان بە شکاندنی ژمارەیەکی زۆر لە کورسییەکی یاریگەی فڕەنسۆ هەریری.
بەداخەوە هەندێک لە راگەیاندنکاران و جەماوەری یانەی شوڕتە، دەیانەوێ بابەتەکە بەلارێدا ببەن گوایە ئاڵای عێڕاق لە یاریگە دڕاوە، ئێمە وەک یانەی هەولێر بە هەموو شێوەیەک ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و ئەمە زۆر دوورە لە راستی.
ديمەنی هاندەرانی یانەی شورتە كاتێك كورسی یاریگـای هەولێر دەشكێنن. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق