سێرجی بارخوان: هەموو بەیەكەوە بەرشلۆنە دەگەڕێنیەوە ئاستی جاران. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/10/29

سێرجی بارخوان: هەموو بەیەكەوە بەرشلۆنە دەگەڕێنیەوە ئاستی جاران.

سابات سپۆرت - سێرجی بارخوان راهێنەری کاتی یانەی بەرشلۆنە لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند تەئکیدیکردەوە کە هێشتا کێبڕکێ بۆ لالیگا ماوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە یانەكە پێویستی بە کۆکردنەوەی خاڵ هەیە.

هەرلە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا پرسیاریان لە سێرجی كرد ئایە شێوازی یاریكردنت چۆنە ؟ لەوەڵام دا گووتی "دەبێت تۆپەکە بپارێزین و بەدوای خاڵی لاوازیی ڕکابەرەکانماندا بگەڕێین، هیوادارم هاندەرانی کامپی نو هاوکاریمان بکەن"

"هەموومان بەیەكەوە دەوەستینەوە، شێوازی یاریکردنمان ناگۆڕین، دەمانەوێت ئاستێكی باش لەگەڵ ئەم یاریزانانە پێشكەش بكەین "

وتیشی:"من هەمیشە تموحم هەیە بۆ بردنەوە، دەبێت بەهەموو ڕێگەیەک هەوڵ بدەین بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەم دۆخەی كە ئیستا یانەی بەرشلۆنە پێدا تێدەپەرێت ، ئەگەر بتوانم کارێک بکەم کە من دەیکەم، یەکەم شت کە من دەیکەم ئەوەیە کە دووبارە یاری تۆپی پێ راستەقینەی بەرشلۆنە بگەڕینینەوە بۆ( یانەکە)"

"لالیگا هێشتا زۆری مـاوە ، پێویستە خاڵ کۆبکەینەوە"

یانەی بەرشلۆنە سبەی شەممە كاتژمێر 10:00 ـی شەو لە یاریگـای كامپ نو روبەرووی ئەلاڤێس دەبێتەوە كە لەرێزبەندی 16 یەمین دەبیندرێت .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages