پاڵەوانێتی جامی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە بەسرە و هەولێر بەرێوەدەچێت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/10/27

پاڵەوانێتی جامی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە بەسرە و هەولێر بەرێوەدەچێت


یاریگای فەرەنسۆهەریری لە هەولێر
سابات سپۆرت - بەفەرمی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ لاوان لەشاری هەولێر و بەسرە بەرێوە دەچێت لەبەرواری 20ی 11 تا 1ـی 12.

بەبەژداری 9 هەڵبژاردە ، عێراق ( میواندار )، ئوردن، ئیمارات، بەحرەین، سوریا، کوێت، فەلەستین، لوبنان و یەمەن ،كە یـارییەكـان لە هەردوو شـاری هەولێر و بەسرا بەرێوەدەچێت.

هەلبژاردە بەژداربووەكـان بەسەردوو گروپ دابەش دەبن ، پاڵەوانی هەرگروپێك راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ یـاری كۆتایی .

فیدراسۆنی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا (afc) 9ی تشرینی دووەمی 2021ی وەک بەرواری راکێشانی تیروپشكی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ لاوان دیاریكرد.
یاریگای بەسرا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages