ڕیزبەندی باشترین جۆرەکانی وەرزش بۆ دابەزاندنی کێش و بڕی سوتاندنی کالۆری لەش - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/09/14

ڕیزبەندی باشترین جۆرەکانی وەرزش بۆ دابەزاندنی کێش و بڕی سوتاندنی کالۆری لەش

سابات سپۆرت ڕیزبەندی باشترین جۆرەکانی وەرزش بۆ دابەزاندنی کێش و بڕی سوتاندنی کالۆری لەش :
١-مەلە کردن:یەکێک لە باشترین جۆرەکانی وەرزش مەلەکردنە کە سودی تەندروستی زۆری هەیە لەوانە بۆ دڵ و چالاک کردنی سوڕی خوێن و سوتاندنی بڕێکی زۆری کالۆری کە دە گاتە نزیکەی ٤٥٨کالۆری لە هەر ٣٠خولەکێکدا.
٢-ڕاکردن-بە هەمان شێوەی مەلەکردن ڕاکردنیش لە ڕیزبەندی باشترین جۆرەکانی وەرزشدایە کە بە هۆیەوە تەواوی ئەندامانی جەستە دەجوڵێت و بە هۆیەوە کێشی لەش دادەبەزێت و دڵ بەهێز دەکات و دەی پارێزێت لە سست بون و گیرانی خوێن 
بەرەکان،ودەبێتە هۆی سوتاندی بڕی ٣٩٤ کالۆری لە هەر ٣٠خولەکێکدا.

٣-وەرزشی سەرکەوتن بەسەر شاخ و چیاکاندا-ئەم جۆرە وەرزشەش بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی وەرزش دادەنریت کە سودێکی تەندروستی زۆری هەیە بەڵام پێویستی جوڵەی تایبەتی خۆی و وریاییەکی زۆر هەیە چونکە زۆرکات ئەم وەرزشە مەترسیدارە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی تازە دەست بەم وەرزشە دەکەن ،سودێکی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ سوتاندنی بڕێکی زۆر لە چەوری لەش،بڕی بۆ سوتاندنی کالۆری بۆ ئەم وەرزشە ٤٤٤کالۆریە بۆ هەر ٣٠خولەکێک سەرکەوتن بەسەر شاخدا.
٤-سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا-هەرچەندە ئەم وەرزشە لە وڵاتی ئێمەدا تا ڕادەیەک نامۆیەو هەموو کەسێک توانای ئەنجامدانی ئەم وەرزشەی نیە بەڵام سودێکی باشی تەندروستی هەیە بەجۆریێک گەر کەسێک کێشی ٧٢کیلۆ بێت لە هەر ١٠خولەکێ سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا بە خێرای٣٠٠کالۆری دەسوتێنێت بەم وەرزشە.
٥-ڕۆیشت بە پێ بە خێرایی (هەروەڵە ڕۆشتن)ئەم جۆرە ڕۆشتنە بە یەکێک لە وەرزشە باشەکان دادەنرێت بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لەقۆناغی سەرەتای وەرزشدان یان توانی ڕاکردنیان نیە لەڕوی تەندروستیەوە سودی زۆری هەیە لەوانە دەبێتە هۆی سوتاندنی بڕی ٥٠٠گرام چەوری لەش هەموو هەفتەیەک و تەندروستی لەش بە گشتی دەپارێزێت و وە ئێسک و ماسولکەکان پتەو دەکات و ئازاری ئەژنۆکان ناهێڵێت،وە هەموو کەسێک پێویستە بە لایەنی کەمەوە ڕۆژانە ٣٠تا٦٠خولەک ئەم وەرزشە ئەنجام بدات کە دەبێتە هۆی سوتاندنی بڕی ١٦٧کالۆری لە هەر ٣٠خولەکێکدا.
٦-لێخوڕینی پاسکیل -ئەم وەرزشەش بە یەکێک لە وەرزشە ناوازەکان دادەنرێت کە سودێکی زۆری باشی بۆ تەندروستی هەیە بە تایبەت بۆ زیاد بوونی توانای جەستەی و دابەزینی کێش،وە دوو جۆر لێخوڕینی پاسکیل هەیە و هەردوکیان بەسودن یەکەمیان لەدەرەوە دوهەم لە ناو هۆڵە وەرزشیەکان ،لێخوڕینی پاسکیل جگە لەوەی لە هەر٣٠ خولکێکدا ٢٦٠کالۆری لەش دەسوتێنێت دەبێته هۆی چارەسەر بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە. رێبین محەمەد 

وەریگێراوە لە سایتی web teb نوسینی دکتۆر یاسەمین یاسین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages