یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/05/07

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد

چوارشەممە 2021/5/5 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد
١ - دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ھەردوو یاری قۆناغی کۆتایی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) بڕیاردرا
أ- ئاراستەکردنی نوسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ، بۆ بانگھێشتکردنی سەرۆکی یانەکانی ( سەیدسادق ، شەقڵاوە ، ئاڵتون کۆپری ، کۆیە ) سەبارەت بە ڕووداوەکانی ھەردوو یاری قۆناغی کۆتایی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) .
ب- ھەڵپەساردنی ئەرکی سەرپەرشتیارانی یانەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) تا کاتێکی نادیار .
ج -
١-سزادانی سەرۆکی یانەی وەرزشی شەقڵاوە بە بڕی ( 1،000000 ) یەک ملیۆن دینار ، بەھۆی ئەم ھەڵسوکەوتەی لە دوای یاری نێوان ( سەیدسادق و شەقڵاوە ) ئەنجامیدا .
٢- ئاراستەکردنی داوای لێبووردن بۆ دانیشتووانی شاری کۆیە و جەماوەری یانەی کۆیە ، بەفەرمی و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .
ء - ڕاگرتنی یاریزان ( ڕەوا عەبدولڕەزاق ) یاریزانی یانەی وەرزشی کۆیە ، تاوەکو کۆتایی وەرزی 2022 .
ھ - ڕاگرتنی ( ڕووداو جەمال ) ڕاھێنەری یانەی کۆیە ، بۆماوەی یەک ساڵ و ھەروەھا سزای دارایی بە بڕی ( 2،000000 ) دوو ملیۆن دینار .
و - بانگھێشتی ( ڕەمزی ساڵح ) ڕاھێنەری یانەی سەیدسادق دەکەین بۆ کۆبونەوەی داھاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، کە بۆ جاری دووەمە بانگھێشت دەکرێت ، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی توندترین سزا دەدرێت .
ز - سەبارەت بە دوا قۆناغی خولی پلە ( یەک ) لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .
٢ - بانگھێشتی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لە خولی نایاب بۆ ئاستی لاوان دەکەین لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/5/8 کاتژمێر 2:00 ی دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن ، بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان .
٣ - بانگھێشتی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لە جامی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاستی لاوان دەکەین لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/5/8 کاتژمێر 2:00 ی دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن ، بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان .
٤ - ڕاسپاردنی بەڕێزان ( عەدنان عەبدولڕەحمان ، نەوزاد ساڵح ) ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
بۆ پشکنینی یاریگاکانی شاری کەرکوک سەبارەت بە شیاوی بۆ یاریکردن .
٥ - ئەرکی پاراستن و پاسەوانی تیپی میوان لە ئەستۆی تیپی میواندارە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages