بەوێنە ، لە هەولێر، ڕێرەوی تایبەت بەلێخورینی پایسکل کرایەوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/05/07

بەوێنە ، لە هەولێر، ڕێرەوی تایبەت بەلێخورینی پایسکل کرایەوە

ئەمشەو پێنجشەمە 2021.5.6، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ویلیم نیکولاوس کوزیجن، کونسڵی گشتیی وڵاتی هۆڵەندا لەهەولێر، لەڕێورەسمێکدا ڕێرەوی تایبەت بەلێخورینی پایسکل کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەکردنەوە و دەستنیشانکردنی ئەم هێڵە تایبەت بەلیخورینی پایسکل بۆ هاوڵاتییان ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین وەکو پارێزگای هەولێر، بۆیەکەمینجار لەسەر ئاستی هەرێمی کورستان ڕێرەوێک دیاری دەکرێت و هەولێر وەک هەمیشە لەوکارەشدا دەبێتە پێشەنگ لە دیاریکردنی شوێنێکی تایبەت بۆ لێخوڕینی پایسکل کە بەدڵنییایەوە لێخورینی پایسکل جگەلەوەی وەرزشە، ژینگە پارێزیشە و بەشێکیشە لەکەمردنەوەی خەرجی هاوڵاتییان، ئەمەش دەسپێکە و لەئایندەشدا لەشوێنی دیکە شارەکەمان هەمان ڕێرەو دیاری دەکەین تاوەکو ببێتە بەشێکی گرنگ لەشارەکەمان و جۆرێک لەداهێنان بۆ هەولێری پایتەخت".



پەیجـی پارێزگای هەولێر

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages